ئینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد نرخی گرینوودی دیاری کرد

یاریگا –

مانچستەر یونایتد نایەوێت مەیسن گرینوود بگەڕێنێتەوە یانەکەی و نرخی ئەو یاریزانەیشی دیاری کرد.

یاریزانە تەمەن ٢٢ ساڵانەکە هاوینی ساڵی ڕابردوو بە خواستن و بۆ وەرزی ٢٠٢٣/٢٠٢٤ نێردرایە ڕیزەکانی خیتافی  ئیسپانیەوە و لەوێ ئاستی خۆی پیشان دایەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی Fussball News، مان یو نرخی ٤٠ ملیۆن یۆرۆی خستووەتە سەر گرینوود بۆ هەر یانەیەک بیەوێت لێی بچێتە پێشەوە.

ئەو سەرچاوە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کە هەردوو یانەی زلهێزی ئیسپانیا، بارسێلۆنا و ئەتڵەتیکۆ مەدریدی بەشدار لە چامپیۆنزلیگ، مەیلیان لە گواستنەوەی یاریزانە ئینگلیزیەکە هەیە.

گرینوود لەوەتە پەیوەندی کردنی بە خیتافیەوە، لە ٢٤ بەشداریی لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا حەوت گۆڵی تۆمار کردووە و پێنج ئەسیستیشی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button