ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆ گواستنەوەی رافینیا وێستهام ململانێی لیڤەرپوول و ئارسیناڵ دەکات

یاریگا –

وێستهام یونایتد هاتە ناو کێبڕکێی بەدەستهێنانی تانواکانی رافینیای بەرازیلی.

ماڵپەڕی Fichajes بڵاویکردووەتەوە، وێستهام یونایتدی ئینگلیزی هاتووەتە ناو کێبڕکێی بەدەستهێنانی تواناکانی رافینیا، بۆ ئەو مەبەستە ململانێی لیڤەرپوول و ئارسیناڵ دەکات.

لە هاوینی رابردووەوە بەردەوام باس لە گەڕانەوەی ئەستێرەکەی بارسێلۆنا بۆ پرێمەرلیگ دەکرێت، وێستهامیش دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات.

شاراوە نییە هامەرز ماوەیەکە بەدوای هێرشبەرێکدا دەگەڕێت، رافینیا بژاردەیەکی گونجاوە، بەوپێیەی پێشتر لەگەڵ لێدز یونایتد کاروانێکی سەرکەوتووی لە پرێمەرلیگ بەڕێکردووە.

هاوکات لیڤەرپوولیش یاریزانە تەمەن 27 ساڵانییەکە وەک ئامانجێکی سەرەکی دەبینێت، بەتایبەت بەهۆی ئەوەی پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی وەرزەکە محەمەد سەڵاح ماڵئاوایی لە رێدز بکات.

تۆپ هاوێژەکانی لەندەنیش لایەنێکی دیکەن کە چاویان لەسەر ئەو یاریزانەیە. هێڵی پێشەوەی یانەکە کەموکوڕی هەیە، لەسەر داوای ئارتێتا یانەکە دەیەوێت ئەستێرەکەی سامبا بگوازێتەوە.

هەرچەندە رافینیا ئارەزووی جێهێشتنی یانەکەی ناکات، بەڵام بەهۆی گرفتە داراییەکان ئەگەر ئۆفەرێکی گونجاو پێشکەش بە بارسێلۆنا بکرێت ئەوا ئامادەن دەستبەرداری ببن.

رافینیا لە هاوینی 2022 بە بڕی 58 ملیۆن یۆرۆ لە لێدز یونایتدەوە پەیوەندی بە بارسێلۆنا کرد، بە درێسی یانە کاتالۆنییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 72 یاری کردووە، 14 گۆڵی کردووە و 19 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button