ئینگلتەراگرنگترین

تێن هاخ: گەڕاینەوە نێو رکابەرییەکانی چامپیۆنزلیگ

''هەموو یارییەک وەک یاری کۆتاییە''

یاریگا –

ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مانچێستەر یونایتد پێی وایە جارێکی دیکە گەڕانەوەی رکابەریکردن لەسەر گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو.

مان یونایتد بە ئەنجامی 1-2 لە لوتن تاونی بردەوە و جیاوازییەکەی لەگەڵ تۆتنهام و ئاستۆن ڤیلا کەمکردەوە.

راسموس هۆیلوند دوو گۆڵی خێرای بۆ مانچێستەر یونایتد کرد و ئێستا بە جیاوازی سێ خاڵ لە دواوەی تۆتنهامی پێنجەم و پێنج خاڵیش لەگەڵ ئاستۆن ڤیلای چوارەمەوە دوورە.

تێن هاخ لە دوای یارییەکە یاریگای کێنیڵوۆس بە سکای سپۆرتس-ی گوت

پێم وایە ئێستا گەڕاینەوە نێو رکابەرییەکان، پێویستە فشار دروست بکەین و هەر یارییەک وەک یاری کۆتایی سەیر بکەین.

مانچێستەر یونایتد بە قۆناخێکی راگوزەردا تێدەپەڕێت، دوای کڕینی 25%ی پشکەکان لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی ئینیەس – Ineos بە سەرۆکایەتی سێر جیم راتکڵیف.

بەو رێژەیە گروپی ئینیەس کۆنتڕۆلی تەواوی لایەنە وەرزشییەکە دەکات و رەزامەندی لە پرێمەرلیگ و یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا وەرگرت.

دوای دەستنیشانکردنی عومەر بێرادا وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکار، ئێستا چاوی نزیکن لە گرێبەستکردن لەگەڵ دان ئاشۆورس، تاوەکو ببێتە بەڕێوەبەری وەرزشی شەیتانە سوورەکان.

پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ ئینیەس هەیە، دەزانم چی لە مانچێستەر روودەدات، شتێکی زۆر باش و هیوابەخشتە. ئەوانەی هاتوونەتە نێو یانەکە دەیانەوێت پڕۆژەکەمان بەرەوپێش ببەن و ئامادەن بە خێرایی بیکەن.

مانچێستەر یونایتد بە کۆکردنەوەی 44 خاڵ لە پلەی شەشەمدا دێت، یاری داهاتووی لە ئۆڵدترافۆرد بەرامبەر فولهامە.

بابەتی زیاتر

Back to top button