ئه‌ڵمانیا

خاڤی سیمۆنس لایپزیگ جێدەهێڵێت

یاریگا –

بڕیاری ڕۆیشتنی کیلیان مباپێ لە پاریس سان جێرمان دەرفەتی لە بەردەم خاڤی سیمۆنس کردەوە کە بگەڕێتەوە بۆ فەرەنسا و لەگەڵ لایبپزیگ نەمێنێتەوە.

سیمۆنس لە هاوینی رابردوو بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە یانە ئەڵمانییەکەوە کرد و توانی نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیا لەسەر حسابی بایەرن میونخ بەدەست بهێنێت.

بەڵام لە زاری شرۆدەری بەڕێوبەری لایپزیگەوە هەواڵی ناخۆش با هاندەرانیان درا کاتێک وتی

کۆتایی ئەم وەرزە سیمۆنس دەگەڕێتەوە پی ئێس جی. چونکە خواستنەوەکە ١٨ مانگیی نییە. بەڵام دەتوانین وەرزی داهاتوویش داوای خواستنەوەی بکەینەوە. من گەشبین نیم، بەڵام ئەمە پەیوەستە بەوەی پاریس دوای مباپێ چی دەیانەوێت چی بکەن.

هاوینی رابردوو هەر لەگەڵ ئەوەی پاریس بە بڕی شەش ملیۆن یۆرۆ لاوە هۆڵەندییەکەی لە ئایندهۆڤنەوە گواستەوە باخچەی شازادەکان، بە شێوەی خواستن بۆ وەرزەکە ناردیە ڕیزەکانی لایپزگەوە.

پێ ناچێت پاریس هەروا دەستبەرداریی سیمۆنس ببن لە دوای مباپی، بەتایبەت کە خاڤی ئاستی تەواو هەڵکشاوە و لەم وەرزەدا لە ٣١ یارییدا لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان، بەشداریی ١٧ گۆڵی کردووە بە هەشت گۆڵ و نۆ ئەسیست.

بابەتی زیاتر

Back to top button