ئینگلتەرا

ڕەحیم بە ژمارەی تایبەت یانە کۆنەکەی بەسەر کردەوە

یاریگا –

لە یارییەکی پڕ چێژدا لە هەفتەی ٢٥ی خولی ئینگلیزی کە مان سیتی لە یاریگای خۆی پێشوازیی لە چێڵسی بریندار کرد، ڕەحیم ستەرلینگ لە بەرچاوی هاندەرانی یانەکەی پێشووتری خۆی نواند و تۆڕی ئیدرسنی هەژاند.

ئەگەرچی بلووز نەیتوانی پارێزگاری لە ئەنجامەکە بکات کاتێک لە خولەکی ٨٣ خۆیان دا بە دەستەوە و بردنەوەیان لێ ڕفێندرا، بەڵام بۆ ڕەحیم شەوێکی لەبیر نەکراو بوو بەوپێیەی خۆی کرد بە خاوەنی چەند ژمارەیەکی نایاب.

بەو تاکە گۆڵە، هێرشبەرە ئینگلیزیەکە بوو بە یەکەم یاریزان لە میانی وەرزێکی پریمەرلیگدا لە هەردوو یاریی چوون و هاتن گۆڵ لە سیتی تۆمار بکات لەنێو سەرجەم ئەو یاریزانانەی درێسی مان سیتیان پۆشیوە و لەگەڵ یانەیەکیتر ڕووبەڕوویان بووەتەوە.

ئەوە و، هاوکات بوو یەکەم یاریزان لە دوای سێرجیۆ ئەگوێرۆ (١٠٦ گۆڵ لە یاریگای ئیتیحاد)، بتوانێت زۆرتین بگات بە زۆرترین (٥٢ گۆڵ) لەو یاریگایە

ئەو یەکسانبوونە بۆ چێڵسی ورەیەکی باش و، بۆ مان سیتیش بە تامی شکست هات بەوپێیەی نەیانتوانی لەنێو یاریگای خۆیاندا سێ خاڵەکە چنگ بخەن تا بە فەرمی پێشەنگ گەڕایەوە دەستی لیڤەرپوڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button