ئینگلتەرا

پاش نیگەرانییەکانیان لە بڕیارە ناوبژیوانییەکان، یانەیەکی ئینگلیزی گرێبەستی لەگەڵ کلاتنبێرگ واژۆ کرد

یاریگا –

بە هاتنی تەکنەلۆژیای ڤاریش لەم ساڵانەی دواییدا، هێشتا نیگەرانییەکان لە هەمبەر بڕیارە ناوبژیوانییەکان نەڕەویونەتەوە و بۆ ئەو مەبەستە هەر یانەیەک پشت بە باشترین شارەز وڕاوێژکاری خۆی دەبەستێت بۆ شرۆڤەی ڕووداوەکانی دوای یارییەکانیان. لەم سەروبەندەدا مارک کلاتنبێرگ لەلایەن یانەیەکی پریمەرلیگەوە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ کرا کە تا ڕادەیەکیش چاوەڕواننەکراو بوو.

بەپێی زانیارییەکانی دەیلی تەلەگرافی ئینگلیزی، یانەی نۆتینگهام فۆرێست، کە چەند یارییەکە لە بڕیارەکانی ناوبژیوان نیگەرانە، هەستان بە گرێبەستکردن لەگەڵ کلاتنبێرگی بە ئەزموون بۆ شیکردنەوەی حاڵەتەکان و تێگەشتن و پەیوەندیی و مامەڵەی باشتر لەگەڵ ناوبژیواندا لە میانی یارییەکانیاندا.

کلاتنبێرگ خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە لە پریمەرلیگ و ماوەی ١٣ ساڵ لەو خولە ناوبژیوانێکی دیار بوو تا ساڵی وازهێنانی لە ٢٠١٧. هەر بۆیە بە جۆرێک چاوەڕواننەکراو بوو کە نۆتینگهام گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەنجام بگەیەنێت.

ئەو ناوبژیوانە تەمەن ٤٨ ساڵە، دوای وازهێنانی لە پریمەرلیگ، لە سعودیەش کرا بە سەرۆکی ناوبژیوانانی ئەو وڵاتە. پاشان لە ٢٠٢٢ لە میسڕ دەستبەکار بوو وەک سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button