ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

هەواڵێکی خۆش بۆ بارسێلۆنا، ئۆسیمین بەشداری ناکات

یاریگا –

بەڕێوەبەران و ستافی تەکنیکی ناپۆلی، نیگەرانی بارودۆخی ڤیکتۆر ئوسیمین، ئەستێرەی یانەکەیان، بەر لە یارییەکەی بەرامبەر بارسێلۆنان.

ناپۆلی رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە یاریی چوونی قۆناخی 16 خولی یانە پاڵەوانانی ئەوروپا لە یاریگای دیێگۆ مارادۆنا میوانداری بارسێلۆنا دەکات.

بارودۆخی ناپۆلی لەم وەرزەدا بە هیچ شێوەیەک باش نەبووە، دوای رۆیشتنی لوسیانۆ سپالێتی رووبەڕووی کێشەی زۆر بوونەتەوە، تەنانەت جارێکیش هەوڵی گۆڕینی راهێنەرەکەیان دا، بەڵام ئەم کارە هیچ سوودێکی بۆ ئەوان نەبوو.

هاندەرانی ئەم یانەیە بە هیوای درەوشاوەیی یاریزانان بەتایبەت ئوسیمین بەرامبەر بارسێلۆنان، کە بەهەمان شێوە بە کاتە سەختەکاندا تێدەپەڕن، بەڵام بەشدرای کردنی ئەم یاریزانە لە هەڵبژاردەی نەیجیریا لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقا وایکردووە لە رووی جەستەییەوە زۆر هەست بە ماندویەتی بکات.

بە گوێڕەی هەواڵێکی ماڵپەڕی سپۆرت، ئێستا بەڕێوەبەران و ستافی تەکنیکی ئەم تیپە زۆر نیگەرانن لە دۆخی جەستەیی و ماندوێتی هێرشبەرەکەیان بەتایبەتی لەگەڵ نزیک بوونەوەی یارییە گرینگەکەیان بەرامبەر بارسێلۆنا، لە لایەکی دیکەشەوە ئەمە هەواڵێکی خۆشە بۆ خوێندکارەکانی چاڤی، کە دەزانن رووبەڕووی ئۆسیمین نابنەوە و رەنگە لە ژێر فشارێکی کەمتردا بن لەم یارییەدا.

ناپۆلی و بارسێلۆنا بڕیارە لە یارییەکانی قۆناخی 16 چامپیۆنزلیگ 21 ئەم مانگە کاتژمێر 23:00 لە یاریگا ماڕادۆنا رووبەڕووی یەک ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button