ئه‌ڵمانیائیسپانیاگرنگترین

دوا زانیاری؛ چابی ئاڵۆنسۆ دەبێتە راهێنەری کام یانە؟

لیڤەرپوول، مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید لە بژاردەکانن

یاریگا –

لە ماوەی رابردوودا، سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپا لەسەر چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری بایەر لیڤەرکوزنە.

ئاڵۆنسۆ بە تیمێکی پڕ لە یاریزانی لاو، جڵەوی بۆندسلیگای گرتووە و خەریکە بایرن میونشنی زەبەلاح، لە عەرشی خولەکە دەهێنێتە خوارەوە.

گیلیەم باڵاگی، رۆژنامەنووسی دیاری ئیسپانی دوا زانیارییەکانی خۆی بۆ تۆڕی هەواڵی بی بی سی – BBC   ئاشکراکردووە.

هه‌ندێك نهێنیتان پێدەڵێم، کاتێک ئاڵۆنسۆ چووە لیڤەرکوزن، بە بریکارەکەی گوتووە، ئەگەر تاقیکردنەوەکەی شکستی هێنا، دەگەڕێتەوە ریال سۆسیداد، بەڵام ئەگەر سەرکەوتوو بوو ئەوا سێ شوێن دیاری دەکات بۆ ئەوەی لە داهاتوودا راهێنه‌رایه‌تییان بکات. یانەکانیش بریتین لە لیڤەرپوول، ریال مەدرید یان بایرن میونشن.

باڵاگی سوپرایزێکی سەبارەت بە ئەگەری چوارەم بۆ شوێنی داهاتووی ئالۆنسۆ هه‌بوو و گوتی، با مانچێستەر سیتی بۆ هاوکێشەکە زیاد بکەم، رەنگە یانە شینپۆشەکەی مانچێستەر بژاردەیەکی دیکەی چابی بێت و ببێتە شوێنگرەوەی پێپ گواردیۆلا.

بڕیارەکەی یۆرگن کڵۆپ و چاڤی هێرناندێز بە جێهێشتنی یانەکانیان لە کۆتایی ئەم وەرزە، بازاری راهێنەرانی گەرم کردووە و ناوی ئاڵۆنسۆش لە هەموو شوێنێک دەبیسترێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button