سعودیە

بۆچی دەشەلی؟ ئەو پرسیارەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی هێنایە پێکەنین

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای ئەوەی لە چامپیۆنزلیگی ئاسیا لە فەیحایان بردەوە و گۆڵی بردنەوەی بۆ یانەکەی کرد، دوای یارییەکە لە هۆڵی کۆنگرەی رۆژنامەوانی پرسیاری رۆژنامەنووسێک هێنایە پێکەنین.

رۆژنامەنووسێکی سعوودی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکەی نەسڕ و فەیحا لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی نەسڕی سعوودی پرسی ئایا راستە لە یاریی پێشتر بەرامبەر هیلال بەهۆی پێکانەوە یاریگات بەجێهێشتبوو، دۆن بە پێکەنینەوە گوتی ‘راستە کاتێک یاریگام بەجێهێشت دەشەلیم، بەڵام هیچ پێکانێکم نەبوو، نەخێر من هیچ پێکانێکم نییە’.

هەروەها رۆناڵدۆ کە خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکەی بەدەستهێنا، گوتیشی :’نهێنی سەرکەوتنەکانمان بۆ بەکۆمەڵ یاریکردنی تیپەکەمان دەگەڕێتەوە، تیپەکەمان دەگەڕێتەوە سەر ئەو ریتمەی کە راهێنەر دەیەوێت و هەمان ئاستی پێش وەستانی یارییەکانمان بۆ دەگەڕێتەوە’.

کریس گوتیشی :’دەمەوێت بە هەمان شێوەی ساڵی رابردوو ئەمساڵیش بە دەستپێکێکی بەهێزەوە دەستپێبکەم، دەزانم لە ماوەی پێنج مانگی داهاتوو کۆمەڵێک یاریی قورس چاوەڕێمان دەکات و چەند مانگێکی سەخت دەبێت، بەڵام دڵنیام دەتوانین ئامانجەکانمان بپێکین’.

بابەتی زیاتر

Back to top button