چامپیۆنزلیگگرنگترین

تۆماس تۆخێل باس له‌ چاره‌نووسی خۆی ده‌كات

هه‌ڵه‌ تاكه‌ كه‌سیه‌كان هۆكاری شكسته‌كه‌مان بوون

یاریگا –

تۆماس توخێل ده‌ڵێت: دڵنیانیم لازیۆ ده‌گاته‌ قۆناخی داهاتوو، هه‌ڵه‌ تاكه ‌كه‌سیه‌كانیش هۆكاری شكسته‌كه‌ی ئێمه‌ بوو.

تۆماس توخێل  راهێنەری یانەی بایرن میونشن لە میانی لێدوانەکانیدا بۆ ماڵپەڕی یوفا گوتی، ئێمە بێزارین و توڕەین لە دۆڕاندنەکە،یارییەکەمان دۆڕاند دڵنیاشنیم لازیۆ بگاته‌ قۆناخی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، نازانم چی روویدا لە گێمی دووەمدا متمانەمان لەدەستدا، ناتوانم روونیبکەمەوە، چونکە داوامان لە یاریزانه‌كان کرد هێزی خۆی بپارێزێت و بوێرتر  هێرشببه‌ن.

راهێنەرەکە لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، هەموو هەوڵێکمان دا بۆ ئەوەی ئەم یارییە نه‌دۆرێنین، یارییه‌كه‌  لە دەستی ئێمەدا بوو، به‌ڵام هەڵە تاکەکەسیه‌كان زۆربوون ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆكاری شكسته‌كه‌مان.

له‌باره‌ی داهاتووی پرسیار لە توخێل کرا کە ئایا نیگەرانە لە داهاتووی وەک راهێنەری بایرن، لە وەڵامدا گوتی، نەخێر.

یانه‌ی بایرن میونشن له‌ یاریی چوونی قۆناخی شازده‌ی چامپیونزلیگ له‌ ئیتاڵیا و له‌ یاریگای ئۆڵۆمپیكۆ به‌ گۆلێكی بێ وه‌لام به‌رامبه‌ر لازیۆ دووچاری شكست بوو، یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش له‌ پێنجی مانگی داهاتوو له‌ ئاڵینانز ئه‌رێنا ده‌كرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button