ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ

نوێترین زانیاری لەبارەی پێکانەکەی براهیم دیاز

یاریگا –

براهیم دیاز دوای ئەو گۆڵە سەرنجڕاکێشەی بەرامبەر لایپزیگ تۆماریکرد تووشی پێکان بوو، ئەمڕۆ پشکنینی زیاتری بۆ دەکرێط بۆ ئەوەی راددەی پێکانەکەی دەستنیشان بکرێت.

براهیم دیاز لە یاریی ریال مەدرید بەرامبەر لایپزیگ لە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ تاکە گۆڵی یارییەکەی کرد، بەڵام بەهۆی پێکانەوە لە خولەکی 84 یاریگای بەجێهێشت و یارییەکەی پێ تەواو نەکرا.

دوای یارییەکە براهیم دیاز لەبارەی پێکانەکەی گوتی :’ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکیم بۆ دەکرێت، هیوادارم پێکانەکەم هیچ شتێکی مەترسیدار نەبێت، سەرەتا کاتێک لێدانەکەم بەرکەوت هەستم بە ئازارێکی زۆر کرد، بەڵام ئێستا هەست بە باشی دەکەم، ئێمە لە توانای چەند یاریزانێکی گرنگی وەکو بێڵینگهام و رۆدیگەر بێبەشین، بەڵام ئێمە ریال مەدریدین و شانازیی بە یاریزانانی یانەکەم دەکەم’.

ئەمڕۆ یاریزانانی ریال مەدرید لەلایەن کارلۆ ئەنچیلۆتی پشووی پێدراوە و سبەی یاریزانەکان دەگەڕێنەوە راهێنانەکان، بەڵام ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی بۆ براهیم دیاز دەکرێت بۆ ئەوەی راددەی پێکانەکەی دەستنیشان بکرێت.

رۆژی یەکشەممە ریال مەدرید لە گەڕی بیست و پێنجەمی لالیگا دەبێتە میوانی رایۆ ڤاییکانۆ، هێشتا بەشداریکرندی براهیم دیاز لەو یارییە مسۆگەر نییە، لەکاتێکدا هەریەکە لە تیبۆ کۆرتوا، جود بێڵینگهام، ئیدێر میلیتاو، داڤید ئالابا و ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر بەهۆی پێکانەوە دابڕاون و بۆ یاریکردن بەردەست نین.

بابەتی زیاتر

Back to top button