ئه‌مریکا

کوڕی ئەفسانەیەکی ریاڵ مەدرید دەبێتە هاوتیمی مێسی لە میامی

یاریگا –

بەم نزیکانە لیۆنێل مێسی لەپاڵ کوڕی ئەفسانەیەکی ریاڵ مەدرید دەبینرێن بە درێسی ئینتەر میامی.

ئەمڕۆ فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاوی کردەوە کە ئینتەر میامی و فێدریکۆ ریدۆندۆ گەشتوونەتە ڕێککەوتن پاش ئەوەی هەفتەی ڕابردوو گفتوگۆکانیان لەو بارەیەوە چڕتر کردبووە لەگەڵ یانەی ئەرجەنتینۆس جونیۆرسی ئەرجەنتینی.

رۆمانۆ بڕی تێچووی گواستنەوەکەی ئاشکرا کردووە و ٨ ملیۆن یۆرۆیە.

فێدریکۆ کوڕی ڕیدۆندۆی ئەرجەنتینیە کە ماوەی ١٩٩٤-٢٠٠٠ ناوەڕاستکار و کاپتنی بەرچاوی ئەو نەوەیەی مێرەنگی بووە و دوو جار لالیگا و دوو جاریش چامپیۆنزلیگی لەگەڵ بردوونەتەوە.

ڕێدۆندۆ و یەکێک لە جامەکانی چامپیۆنزلیگی وەک کاپتنی       ڕیاڵ

یاریزانە نوێیەکەی میامی، تەمەنی ٢١ ساڵە و هاوشێوەی باوکی وەک ناوەڕاستی بەرگریکار یاری دەکات.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button