ئیتاڵیائیسپانیا

كاپیلۆ: باشترین دیاریدەكات لەنێوان میسی و ڕۆناڵدۆ

یاریگا- لە لێدوانەكانیدا كە ڕۆژنامەی (ماركا)ی ئیسپانی بڵاویكردووەتەوە فابیۆ كاپیلۆ ڕاهێنەری پێشووی ڕیاڵ مەدرید باسی كێشەكانی ڕیاڵ مەدرید و باشترین یاریزان لە نێوان لیۆنێل میسی و كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ دەستنیشان دەكات.

ئەم وەرزەی ڕیاڵ مەدرید: هەموو كات ووتومە كە ڕیاڵ مەدرید و بارسێلۆنا كە یاری دەست پێدەكەن دەبیت وا دابنێیت كە یاریەكە دوو بە سفر لە بەرژەوەندی ئەوان دەستی پێكردووە، ئەگەر وویستت ببەیتەوە لێیان پێویستە لانی كەم دوو گۆڵ تۆمار بكەیت، ڕیاڵ مەدرید ئەم وەرزە وەك هەموو یانەكانی دیكە بوو یاری دەست پێدەكرد.

ڕیاڵ مەدرید لە بازاڕی گواستنەوە: زەیدان خۆی شارەزایە لەوانەدا، لە خۆی بپرسە.

یوڤێنتوس پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی چامپیۆنس لیگ: ئەوان پاڵێوروێكی سەرەكین ، دەزانین ڕۆناڵدۆ چەند یەكلاكەرەوەیە لەم كاتانەدا، بەڵام بەڕای من مانچستەر سیتی پاڵێوراوی سەرەكیە.

باشترین لە نێوان میسی و ڕۆناڵدۆ: هەردووكیان یاریزانی گەورەن، بەڵام یەكیان گەورەتر و نایابترە ئەویش میسیە، جیاوازیەكەیان زۆرە ، میسی شتانێك ئەنجام دەدات كە كەس ناتوانێت بیكات.

Back to top button