ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

بوفۆن: کاتێک چوومە پاریس سانجێرمان ئینجا بۆم دەرکەوت بۆچی ناتوانن نازناوی چامپیۆنزلیگ ببەنەوە

یاریگا –

جیانلویجی بوفۆن باسی سەردەمی یاریکردنی لە پاریس سانجێرمان دەکات و دەڵێت :’کاتێک چوومە ئەو یانەیە ئینجا بۆم دەرکەوت بۆچی پاریس سانجێرمان ناتوانێت نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە’.

جیانلویجی بوفۆن گۆڵپارێزی پێشووی ئیتاڵی لە لێدوانێکی بۆ ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئیتاڵیا دەڵێت :’کاتێک لە یۆڤێنتۆس چوومە پاریس سانجێرمان و ئەو هەموو ئەستێرەیەم لە یانەکە بینی، بەخۆمم گوت ماما میا، لە یوڤێنتۆس ئێمە یاریزانی باشمان هەبوو، بەڵام کە ئەو هەموو ئەستیڕەیەم لە پاریس سانجێرمان بینی، گوتم ئەگەر ئەم ئەستێرانە لە یۆڤی بوونایە چوار وەرز لەسەر یەک نازناوی چامپیۆنزلیگمان بەدەست دەهێنا، بەڵام دواتر بۆم دەرکەوت کۆبوونەوەی ئەو هەموو ئەستێرەیە لایەنی ئەرێنی و نەرێنی هەیە’.

‘کاتێک چوومە پاریس سانجێرمان و ئەو هەموو ئەستێرە گەورەم لە یانەکە بینی گوتم لە یۆڤێنتۆس ئەو ئەستێرانەمان هەبووایە چوار وەرز لەسەریەک نازناوی چامپیۆنزلیگمان دەبردەوە، کەچی دواتر بۆم دەرکەوت بوونی ئەو هەموو ئەستێرە گەورە لایەنی ئەرێنی و نەرێنی هەیە’.

بوفۆن کە تەنیا وەرزێک لە پاریس سانجێرمان یاریی کرد و هاوینی رابردوو وازهێنانی یەکجارەکی لە یاریکردن راگەیاند، دەشڵێت :’چەندان ئەستێرەی سەرسوڕهێنەری وەکو ئێمباپێ، ڤێراتی، نێیمار، تیاگۆ سیلڤا و ماورکینیۆس لە پاریس یارییان دەکرد، دەمگوت چۆن دەبێت ئەو هەموو ئەستێرەیە بەیەکەوە یاریی دەکەن و نازناوی چامپیۆنزلیگیان نەبردووەتەوە، بەڵام دواتر بۆم دەرکەوت بوونی ئەو هەموو ئەستێرە گەورەیە بەیەکەوە هۆکارە بۆ ئەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگ نەبەنەوە، چونکە بەهۆی ئەو هەموو ئەستێرە گەورەیە دۆخەکە ئاڵۆز بوو’.

بوفۆن وەرزی 2018/2019 لە ریزی یانەی پاریس سانجێرمان یاریی کرد و هاوینی رابردوو دوای 29 ساڵ بەیەکجاری دەستەوانەکانی لەدەست کردەوە وازی لە یاریکردن هێنا.

جاڵجاڵۆکە ئیتاڵییەکە گەرچی لەگەڵ یوڤێنتۆس سێ جار گەیشتە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەڵام نەیتوانی نازناوەکە بۆ بیانکۆنێری بباتەوە و هەرگیز لە کاروانی وەرزشی خۆیدا گۆڵپارێزە ئیتاڵییەکە جامە گوێچکەدارەکەی بەرزنەکردووەتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button