ئیسپانیائینگلتەرا

هاوسەری گوندۆگان: بە رۆیشتنمان بۆ بارسێلۆنا شۆک بووم

یاریگا –

سارا گوندۆگان، هاوسەری ئیلکای گوندۆگان ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا دەڵێت، بەهۆی بڕیاری هاوسەرەکەی بۆ پەیوەندیکردن بە بارسێلۆنا تووشی شوک بووە.

گوندۆگان لەدوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی لە هاوینی ساڵی رابردوو، بڕیاریدا بەریتانیا جێبهێڵێت و وەکو یاریزانێکی ئازاد پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد تاوەکوو ئەزموونێکی نوێ تاقی بکاتەوە.

لە گفتوگۆیەکی سەرنجڕاکێشدا لەگەڵ دەیلی مەیڵ، سارا گۆندۆگان دەڵێت:

بەڕاستی باوەڕم بەو دەنگۆیانە نەبوو کە باس لە پەیوەندیکردنی ئیلکای بۆ بارسیلۆنایان دەکرد. خەڵکی بازاڕی گواستنەوەکان هەموو هاوینێک و مانگی یەک لەسەر ئەم دەنگۆیانە پەیوەندییان پێوە دەکردم.

تەنانەت هەندێک کەس نامەیان بۆ دەناردم و دەیانپرسی ئایا لەگەڵیدا دەچمە ئیتاڵیا؟ ئەم جۆرە دەنگۆیانە هەرگیز بۆ من گرنگ نەبوون. هەمیشە پێم وابوو کە هاوسەرەکەم چەند ساڵێکیتر لە مانچێستەرە و چاوەڕێی رۆیشتنیم نەدەکرد.

سارا لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت:

من لە ئیتاڵیا یەکەم پشووم لەگەڵ منداڵەکەم بەسەردەبرد و بڕیار بوو هاوڕێکانم ببینم. لەناکاو پەیوەندییەکم پێگەیشت و بیستم دەچینە بارسێلۆنا. سەرەتا بە جددی وەرم نەگرت، بەڵام دواتر تووشی شۆک بووم. ماوەیەکی پێچوو تا بزانم چی روویداوە. ئەمە خەونی ئیلکای بوو و منیش گوتم پێویستە شوێن خەونەکەی بکەوێت.

لەو ماوەیەی لە مانچێستەر بووم، هەموو ژیانم لە دەوری تۆپی پێدا دەسوڕایەوە. پێشتر هاوڕێکانی هاوسەرەکەمم دەبینی و کاتێکی خۆشمان بەسەر دەبرد. خشتەی خۆمم هەبوو و یەکێک لە باشترین هاوڕێکانم لەوێ بوو. “ئێستا دەبێت دان بەوەدا بنێم کە بیری ئەم شارە دەکەم.”

گوندۆگان و هاوسەرەکەی لە ساڵی 2021 یەکتریان ناسی و دواتر لە ساڵی 2022 هاوسەرگیریان کردووە و ئێستا خاوەنی کوڕێکی تەمەن یەک ساڵانن.

 

خێزانی گوندۆگان لەگەڵ خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا

بابەتی زیاتر

Back to top button