ئه‌ڵمانیائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا دەیەوێت هەوادارێکی ریال مەدرید بکاتە شوێنگرەوەی چاڤی

لیڤه‌رپوول گەورەترین مەترسی سه‌ر بارسایه‌

یاریگا –

بارسێلۆنا دەیەوێت چابی ئەلۆنسۆ ئەستێرەی پێشووی یانەی ریال مەدرید بکاتە شوێنی چاڤی هێرناندێز بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە بگرێتە ئەستۆ.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، دەستەی کارگێڕی یانەی بارسێلۆنا خەون بەوە دەبینن چابی ئەلۆنسۆ راهێنەری بایر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی بکەنە راهێنەری یانەکەیان، کە چاڤی هێرناندێز رایگەیاندووە کۆتایی ئەم وەرزە واز لە راهێنەرایەتی بلاوگرانا دەهێنێت.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە، ئەلۆنسۆ لەبەر ئەوەی کوڕی پێریکۆ ئەلۆنسۆ یاریزانێکی مێژوویی بارسێلۆنایە، بژاردەیەکی نزیکە بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری بلاوگرانا، کە ئێستا چابی لەگەڵ یانەکەی لە ئەڵمانیا ئەنجامی نایابی بەدەستهێناوە. بەرپرسانی بارسا پێیانوایە ستایلی ئەلۆنسۆ گونجاوە بۆ یانه‌كه‌یان، ده‌یانه‌وێت پێش یانه‌كانی تر گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكه‌ن.

سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بارسێلۆنا له‌ ئه‌ڵمانیا  بەدوای شوینگره‌وه‌ی چاڤی هێرناندز ده‌گه‌ڕێت، هەربۆیە ناوەکانی وەک کلۆپ و فلیک و توخێل و ناگلیسمان و لۆڤ باسکراون، بەڵام ئەلۆنسۆ تادێت كارگێری بارسێلۆنا زیاتر سەرسام ده‌كات.

ئەلۆنسۆ پەیوەندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید و لیڤەرپوول هەیە، بەڵام یانە مه‌دریدییه‌كه‌ گرێبەستەکەی ئانچیلۆتی نوێکردەوە، بۆیە لیڤه‌رپوول گەورەترین مەترسی سه‌ر بارسایه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button