خوله‌کانی دیکە

مۆرینیۆ ده‌یه‌وێت ببێته‌ راهێنه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆی راهێنەری پێشووی یانەی رۆما هەوڵدەدات شوێنی تۆماس توخێل لە بایرن میونشن بگرێتەوە.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردۆتەوه‌، مۆرینیۆ بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی راهێنەرایەتی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەکات، لە شوێنی تۆماس توخێل، ئەگەر لە ئه‌ركه‌كه‌ی دووربخرێتەوە.

لەم دواییانەدا توخێل لەگەڵ بایرن میونشن رووبەڕووی قۆناخێکی سەخت بووەتەوە، بەتایبەت دوای دۆڕانەکەی بە بایەر لیڤەرکوزن و  ره‌خنه‌گرتنی له‌ یاریزانه‌كانی رەتیکرده‌وه‌ خۆی تاوانبار بێت، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی خراپی له‌سه‌ر راهێنه‌ره‌كه‌ دروستكرد، رەخنەی زۆری لێگیرا.

رۆژنامەکە روونیشیکردووەتەوە، مۆرینیۆ چاوەڕێی ئەوە دەکات راهێنەرایەتی بایرن میونشن بگرێتە ئەستۆ،وه‌ك ئامادەکاری بۆ ئەو هەنگاوە ده‌ستی كردووه‌ به‌ خوێندنی زمانی ئەڵمانی.

بەهۆی خراپی ئەنجامەکانی مۆرینیۆ لە ناوەڕاستی مانگی یەک، لەلایەن كارگێری رۆما لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، راهێنه‌ره‌كه‌ لە پورتوگال و ئینگلتەرا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا نازناوی بەدەستهێناوە و ده‌یه‌وێت به‌ راهێنه‌رایه‌تیكردنی یانه‌ باڤارییه‌كه‌ ژماره‌ی نازناوه‌كانی زیاد بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button