ئیسپانیاگرنگترین

سیمیۆنی گاڵتە به‌ فێدراسۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ده‌كات

سوپاسی لالیگا و فیدراسیۆنی ئیسپانیا دەکەم

یاریگا –

دیێگۆ سیمیۆنی دوای دۆڕاندنی تیپەکەی بە سێڤییا بە گاڵتەجاڕیەوە قسەی کرد و شانازی خۆی بە یاریزانەكانيشى دەربڕی.

سیمیۆنی راهێنەری ئەرجەنتینی و  یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە میانی کۆنگرەیه‌كی رۆژنامه‌وانی دوای یارییەکەیان به‌رامبه‌ر سێڤییا به‌ تووڕەییه‌وه‌ گوتی، بەردەوام دەبین لە هەنگاونان بەرەو پێشەوە، دەبێت ئارام بین، سوپاسی لالیگا و فێدراسۆنی ئیسپانیا دەکەم.

سیمیۆنی گوتیشی، ئێمە لە بەرامبەر گۆڵی سێڤییا یەکلاکەرەوە نەبووین، سەرەڕای ئەوەی لە گێمی دووەمدا دۆخی ماندوێتی زۆر لەنێو یاریزانەکاندا هەبوو،به‌ڵام ئاستمان  باشتر بوو.

راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی، ئێمە بە باشی نەچووینە نێو كه‌شی یارییەکە، یاریزانی بەرامبەریش ئەو دەرفەتەیان قۆستەوە، سێڤییا لە گێمی یەکەمدا پشتی بە هێرشی پێچەوانە بەستبوو، بەڵام لە گێمی دووەمدا هەندێک بارودۆخه‌كه‌مان راستکردەوە، پیرۆزبایی لە رکابەرەکەمان دەکەم، چونکە بە هەوڵێکی زۆرەوە یارییەکه‌یان بردەوە.

سەبارەت بە پێکانەکەی ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری یانەكه‌ی، كه‌ بەهۆی پێکانی ئەژنۆی یارییەکەی جێهێشت، روونیکردەوە، هیوادارم پێكانه‌كه‌ی سادە بێت، پێكانێكی قورس نه‌بێت سبەی پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button