ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لێدوانەكانی چاڤی دوای یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر گرانادا

یاریگا –

لێدوانەكانی چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بارسێلۆنا دوای یەكسان بوونەكەیان بەرامبەر گرانادا.

شەوی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری گرانادای كرد و یارییەكەش بە سێ گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 24ی لالیگای ئیسپانیا.

لە دوای یارییەكە چاڤی هێرناندێز گوتی:

ئەمڕۆ هەنگاوێك چووینە دواوە، بەڵام لە رووی هێرشبەریەوە هەنگاوێكمان بەرەو پێشەوە نا، ناتوانیت روونی بكەیتەوە كە چۆن ئەو هەڵە بەرگریانە بەو شێوەیە روودەدەن.

بەردەوام بوو گوتیشی:

وەك راهێنەرێك نابێ خۆم بەدەستەوە بدەم، دەبێت زیاتر راستیان بكەمەوە و پاڵپشتیان بكەم، ئێمە 10 خاڵ لە پێشەنگەوە دوورین، وازناهێنین بەڵام شتەكان زۆر قورس بوون.

بردنەوەی خولەكە قورسە، بەتایبەت دوای ئەمڕۆ، بەڵام مەحاڵ نییە، تا كۆتایی دەجەنگین.

لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: 

ئاراوخۆ باشە، یاری نەكرد چونكە بەم دواییانە زۆر یاری كردووە، لامین یامالیش جیاوازی درووستكرد ئەوە شتە باشەكەی یارییەكە بوو.

دەربارەی بردنەوەی جامی ئاسیا لەلایەن قەتەڕەوە چاڤی گوتی:

پەیامی پیرۆزباییم بۆ هەمووان لە سەد و شێخ جاسم نارد، پەیوەندیەكی باشم هەیە لەگەڵیاندا و پیرۆزبایی لە هەموو قەتەڕییەكان دەكەم و هیوای باشترینیان بۆ دەخوازم.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 51 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی 10 خاڵ لە دوای ریال مەدریدی پێشەنگەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button