ئیسپانیا

ریال مەدرید بەرگریکارێکی دیکە لەدەست دەدات

یاریگا –

فێرلاند مێندی، بەرگریکاری ریال مەدرید، یارییەکەی هەفتەی داهاتوو بەرامبەر رایۆ ڤایکانۆ لەدەست دەدات.

شەوی رابردوو، فێرلاند مێندی پێنجەمین کارتی زەردی خۆی بەرامبەر جیرۆنا وەرگرت و بەو هۆیەوە ناتوانێت لە یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر رایۆ ڤایکانۆ ئامادە ببێت.

بەرگریکارە فەڕەنسییەکە لە دوای وەرگرتنی کارتەکەی جێگەی خۆی لەگەڵ فران گارسیا گۆرییەوە تاوەکوو بۆ یاریەکەی شەوی سێشەم بەرامبەر لایپزیگ لە خولی یانە پاڵەوانانی ئەوڕوپا ئامادە ببێت.

ئامادەنەبوونی مێندی دەرگا بەڕووی پێکهاتەی سەرەکی ریال مەدرید بۆ فران گارسیا دەکاتەوە، لە یارییەکەدا بێ گومان تایبەت دەبێت بۆی چونکە وەرزی رابردوو یاریی بۆ رایۆ دەکرد.

سەبارەت بە مێندیش، پێدەچێت بەرامبەر لایپزیگ پێدەچێت لە پێکهاتەی سەرەکیدا بێت، هەرچەندە رەنگە ناچۆ بگەڕێتەوە بۆ تیپەکە و لە تەنیشت چوامینی لە هێڵی بەرگری ناوەڕاست دا یاریی بکات، رۆدیگەریش بەهۆی پێکانەوە بۆ چەند یاریی داهاتووی مێرەنگی ناتوانێت ئامادە ببێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button