ئیسپانیا

رۆمیۆ لەترسی هاوژینەکەی نەچووە بێشیکتاش

یاریگا –

ئۆریۆل رۆمیۆ، ناوەراستکاری بارسێلۆنا، لە گواستنەوەی زستانەدا نزیک بوو لەوەی پەیوەندی بە بێشکتاشەوە بکات، بەڵام هاوسەرەکەی رێگری لێکرد.

حەسەن ئارات، سەرۆکی یانەی بێشکتاش لەچاوپیکەوتنیکدا لەگەڵ ئاس ئاشکرایکرد، لەگەڵ بارسێلۆنا بۆ گواستنەوەی ئۆریۆل رۆمیۆ گەیشتبووە رێککەوتن و بڕیار بوو گرێبەستێکی درێژخایەن لەگەڵ ئەو یاریزانە واژۆ بکەن. بەڵام هاوسەری رۆمیۆ بە هۆی هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییە بۆ سەر کڵێسایەکی ئیستانبوڵ، بیرۆکەکەی سەبارەت بە ژیان کردن لە ئیستانبوڵ گۆڕی و گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە.

ئارات سەبارەت بە گواستنەوەی ئەم یاریزانە راستەوخۆ لەگەڵ خوان لاپۆرتا قسەی کرد بوو، سەرۆکی بارسێلۆناش هەر لە یەکەم پەیوەندی لەگەڵ ئەم یانە تورکییەدا ئۆفەرەکەی قبوڵ کرد. دانوستانەکان بە شێوەیەکی ئەرێنی بەرەوپێشچوون، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی هاوسەری رۆمیۆ، گواستنەوەکە ئەنجام نەدرا.

لە کۆتا رۆژی بازاڕی گواستنەوەی زستانە، بێشکتاش ئێرنست موچی لە لیژیا وارشۆ بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە و هەروها لەگەڵ براگا لەسەر گواستنەوەی موعتەسەم موسراتی بە بڕی یەک ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ بژاردەی کڕینی 11 ملیۆن رێککەوتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button