ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆ یەکەمجار؛ رۆدریگۆ باسی گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ دەکات

ئەستێرەکەی مەدرید خەون بە گواستنەوەی ئێمباپێ دەبینێت

یاریگا –

لە ریال مەدرید هەمووان چاوەڕێی گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێن.

هەرچەندە ماوە ماوە یاریزانانی ریال مەدرید باس لە گواستنەوەی ئێمباپێ دەکەن، بەڵام وردەکارییەکان ئاشکرا ناکەن.

لە دوای یاریی دوێنێی ریال مەدرید بەرامبەر جیڕۆنا کە بە سەرکەوتنی لۆس بلانکۆس 4-0 کۆتاییهات و جیاوازی پێشەنگایەتی لەگەڵ نزیکترین رکابەرانی بۆ پێنج خاڵ بەرزکردەوە. هێڵی پێشەوەی مەدرید ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد، جود بێڵینگهام دوو گۆڵ، ڤینیسیۆس جونیۆر گۆڵ و ئەسیستێک و رۆدریگۆش گۆڵێکی کرد.

سێیانەکەی مەدرید بوونەتە مەترسی بۆ سەر یانەکانی ئەوروپا و بە گواستنەوەی ئێمباپێ، رەنگە هاوکێشەیەکی زۆر قورس دروست بکەن.

لە کۆتایی ئەم وەرزە، گرێبەستی ئێمباپێ لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەسەردەچێت، تاوەکو ئێستا ئەستێرە فەرەنسییەکە بڕیاری لە یانەی داهاتووی خۆی نەداوە، بۆیە بەردەوام دەنگۆی زۆر لە بارەی مانەوە یاخود چوونە دەرەوەی لە قەڵای پاریس بڵاودەبێتەوە.

رۆدریگۆ لەبارەی ئەگەرەکانی گواستنەوەی ئێمباپێ لە دوای یارییەکە قسەی بۆ رۆژنامەی ئاس کرد

حەز دەکەم ئێمباپێ لە ریال مەدرید ببینم، بەردەوام حەز دەکەم شانبەشانی باشترین یاریزانان یاری بکەم و ئێمباپێ یەکێکە لە باشترین یاریزانانی جیهان. ناتوانم زۆر باسی بابەتەکە بکەم، چونکە ئەو یاریزانی پاریس سانجێرمانە و رێزی لێدەگرم.

کیلیان لە هاوینی 2018 بە بڕی 180 ملیۆن یۆرۆ لە مۆناکۆی فەڕەنسییەوە پەیوەندی بە پاریس کرد، بە درێسی یانەکە ئێستای لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 288 یاری کردووە، 241 گۆڵی کردووە و 105 گۆڵی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button