ئیسپانیاگرنگترین

رۆدریگۆ: ئانچیلۆتی هەڕەشەی لێکردم

یاریگا –

رۆدریگۆ، دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە سەرکەوتنە گەورەکەی بەرامبەر جیرۆنا ده‌ربڕی و ده‌ڵێت، ئانچیلۆتی هه‌ره‌شه‌ی لێكردم.

رۆدریگۆ گۆسی بەڕازیلی، ئەستێرەی ڕیاڵ مەدرید، لە میانی لێدوانێك بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانیدا گوتی، یارییەکه‌ بۆ ئێمە گرنگ بوو، پێویست بوو سەرکەوتن بەدەستبهێنین، هەموو شتێک زۆر بە باشی بەڕێوەچوو.

سەبارەت بە تۆمارکردنی گۆڵی 50هەمین بە درێسی ڕیال مەدرید گوتی، دڵخۆشم، ساتێکی تایبەت بوو، گۆڵکردن بەم درێسە هەمیشە تایبەتە، لەراستیدا 51 گۆڵن، چونکە ئەوان له‌ گۆڵێك دزییان لێکردم ،بەڵام زۆر دڵخۆشم.

سەبارەت بە یاریكردنی کارڤاخال و چۆامینی لە دڵی بەرگری، یاریزانە بەڕازیلییەکە گوتی، متمانەیەکی زۆرمان بە هەمووان هەیە، کارڤاخال و چۆامینیش سەلماندوویانە کە توانای پڕکردنەوەی بۆشاییان له‌م شوێنه‌ هەیە، ئه‌وان تایبه‌تن.

سەبارەت بە کۆتایی هێنان به‌ گۆڵ نەکردنەکەی، لە وەڵامدا گوتی، راهێنەر کارلۆ ئانچیلۆتی هەرگیز باسی گۆڵم لەگەڵ ناکات، چونکە متمانەی بە من هەیە، هەروەها سوپاسی دەکەم کە هەمیشە پشتگیریم دەکات.

لە كۆتاییدا گوتی، له‌ نێوان گێمه‌كان ئانچیلۆتی پێی وتم، لە گێمی یەکەم رووی بەرگرییەوە ئاستێکی باشم پێشه‌كه‌ش كردووه‌، بەڵام لە گێمی دووەمدا له‌ نێو یاریگا پێی راگه‌یاندم، لە رووی بەرگرییەوە خراپم بە پێکەنینەوە گوتی، ئه‌گه‌ر  به‌رگرییه‌كی باش نه‌كه‌م گۆڕنكارییم پێده‌كات، كه‌مێك فشاری خستە سەرم، پاشان گۆڵم تۆمار کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button