ئینگلتەراگرنگترین

کڵۆپ باسی پێکانەکەی ئارنۆڵد دەکات

''چاوەڕێی پشکنینەکان دەکەم''

یاریگا –

یۆرگن کڵۆپ، راهێنەری لیڤەرپوول روونیدەکاتەوە، بۆ دوورخستنەوەی مەترسی، گۆڕانکاری بە ئالێکساندەر ئارنۆڵد کردووە.

لە یاری دوێنێی لیڤەرپوول بەرامبەر بێرنلی، رێدز بە ئەنجامی 3-0 یارییەکەی بردەوە و لە گێمی یەکەمدا، گۆڕانکاری بە ئارنۆڵد کرا، هەرچەندە ئەمە دووەم جار بوو لەم مانگەدا لە پێکهاتەی سەرەکیدا یاری بکات.

مەترسی دوورکەوتنەوەی ئارنۆڵد بۆ ماوەیەکی درێژ دەکرێت، بەڵام بڕیارەکە پەیوەستە بە پشکنینەکان، کڵۆپ دەڵێت

هەستی بە ئازار کرد، بۆیە دەبێ هەڵسەنگاندنی تەواوی بۆ بکەین. لە هەمان شوێنی ئەژنۆی رابردووە، هیچ شتێکی خراپ نییە، بەڵام جارێکی دیکە هەستی بە ئازار کردووەتەوە، پێویستە چاوەڕێی پشکنینەکان بین. ترێنت پێی گوتم باسم، بەڵام ئەمە بەس نییە، چونکە دەبێ بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەین.

کۆنۆر بڕادلی، یەکێکە لە ئەستێرە لاوەکانی لیڤەرپوول، بەڵام بەهۆی کۆچی دوایی باوکی، بەشداری لە یارییەکەدا نەکرد، دوای گۆڕانکارییەکەی ترێنت، کڵۆپ رووبەڕووی کێشە بووەوە

ناچاربووین گۆڕانکاری بۆ ترێنت بکەین، دەتوانم بڵێم دووئەوەندە بوو، چونکە یاریزانی باڵی راستمان نەبوو، بۆیە داوام لە کورتس جۆنز کرد، لە شوێنی ترێنت یاری بکات. بۆیە شێوازی پێکهاتەکەمان گۆڕی و شتەکانمان بۆ جۆنز ئاسان کرد، توانی ئاستێکی زۆر باش پێشکەش بکات، هەروەها هارڤی ئیلیەتیش یارییەکی باشی کرد.

بەهۆی نەخۆشییەوە کڵۆپ لە تواناکانی ئالیسن بەیکەر، جۆ گۆمێز و راین گراڤنبێرخ بێبەش بوو.

یاری داهاتووی لیڤەرپوول بەرامبەر برێنتفۆردە و لە دەرەوەی ئانفیڵد دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button