ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

مولەر باس لە دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر بایەر لیڤەركوزن دەكات

یاریگا –

تۆماس مولەر، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی باس لە دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر بایەر لیڤەركوزن دەكات.

شەوی رابردوو بایەر لیڤەركوزن لە یاریگای بای ئەرینای تایبەت بە خۆی میوانداری بایرن میونشنی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 21ی بۆندسلیگادا.

لە دوای یارییەكە مولەر گوتی:

نا ئومێد بووم لە شێوازی یاریكردنمان لە یاریگادا، بوێری و ئازایەتیمان لە دەستداوە، هەرچەندە چەندین یاریزانی ئاست بەرزی نێودەوڵەتیمان هەیە كە توانای زۆریان هەیە.

بەردەوام بوو گوتیشی:

دەبێت باسی یاریزانەكانیش بكەیت، ئەوە تەنیا پەیوەندی بە راهێنەرەوە نیە، پێوویست ناكات بچینە لای و لۆمەی بكەین، ئێمە تیمەكەمان لە چەندین یاریزانی ئاست بەرز پێكدێت و پێوویستمان بە هەستانەوەیە.

لەو یارییەدا بایرن میونشن ئاستێكی خراپی پێشكەشكرد و تەنیا یەك لێدانیان بۆ گۆڵی بەرامبەر هەبوو.

تیپەكەی چاڤی ئالۆنسۆ بە كۆكردنەوەی 55 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی بۆندسلیگای گرتووە و كوڕانی تۆخێلیش بە 50 خاڵ لە پلەی دووەم دێن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button