ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بایرن میونشن چوار یاریزانی کردووەتە ئامانج

یەکێکیان هەڵدەبژێرێت

یاریگا –

بایرن میونشنی ئەڵمانی چوار یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی کردووەتە ئامانج.

رۆژنامەنووسی رۆژنامەی بیڵد کریستیان فاڵک بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن لیستێکی نوێی ناوی ئەو ناوەڕستکارانەی ئامادەکردووە، کە دەیەوێت بیانگوازێتەوە و جارێکی دیکە ناوی جواو پاڵینیا لە لیستەکەدایە.

بەپێی زانیارییەکانی فاڵک، بایرن چاوی لەسەر ئادریێن رابیۆی فەڕەنسی و ناوەڕاستکاری یوڤێنتوسی ئیتاڵییە، گرێبەستەکەی رابیۆ لە هاوینی داهاتوو لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە بەسەردەچێت.

ئادریێن رابیۆی فەڕەنسی

باڤارییەکان ئامانجیانە بە گرێبەستێکی ئازاد فەڕەنسییە تەمەن 28 ساڵانییەکە بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی، خانمە پیرەکەش دەیەوێت گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە.

فێدریکۆ ریدۆندۆی ئەرجەنتینی و ناوەڕاستکاری ئەرجەنتینیۆس جونیۆرز یەکێکی دیکەیە لە ئامانجەکانی بایرن، فێدریکۆی تەمەن 21 ساڵ لە زستانی 2024 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بەسەردەچێت.

فێدریکۆ ریدۆندۆی ئەرجەنتینی

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئەڵمانییەکە، مارتن زوبیمێندی ئیسپانی و یاریزانی ریال سۆسیداد ئامانجێکی دیکەی باڤارییەکانە، مارتن تا هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ سۆسیداد هەیە، نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی 60 ملیۆن یۆرۆیە.

جواو پاڵینیای پۆرتوگالیش جارێکی دیکە کەوتووەتە ژێر راداری باڤارییەکان، ناوەڕاستکارە پۆرتوگالییەکە لە هاوینی 2023 نزیکبوو لە پەیوەندیکردنی بە یانە ئەڵمانییەکە، بەڵام لە کۆتا خولەکی مێرکاتۆ گواستنەوەکەی شکستیهێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button