ئاسیائه‌مریکائەفریقاگرنگترین

مێسی دوو یاری دۆستانەی ئەرجەنتین هەڵدەوەشێنێتەوە

دەرەنجامە نەرێنییەکانی گەشتەکەی مێسی بۆ ئاسیا دەردەکەون

یاریگا –

رەنگە یارییەکانی دۆستانەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە بەرامبەر هەڵبژاردەکانی نایجێریا و کۆتدیڤوار لە چین هەڵبوەشێنەوە.

بەهۆی بەشداری نەکردنی لیۆنێل مێسی، لە یارییە دۆستانییەکەی ئینتەر مەیامی لە هۆنگ کۆنگ، ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی یارییە دۆستانییەکانی ئەرجەنتین هەیە، بڕیارە لە مانگی مارس/ئاداری داهاتوو بکرێن.

یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە سەرەتای مانگی رابردوودا بڵاویکردەوە، ئەرجەنتین و نایجێریا لە یارییەکی دۆستانە لە هانگژۆ  یاری دەکەن و دواتر لە بیجین بەرامبەر کۆتدیڤوار یاری دەکات، بەڵام دۆخەکە لە چین گۆڕاوە و ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی یارییەکان هەیە.

سەرچاوەیەک لە یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین بە ئاتلێتیک-ی راگەیاندووە، تاوەکو ئێستا هیچ پلانێک بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەردوو یارییەکە لە چین نەدراوە و تاوەکو ئێستا گفتوگۆکان بەردەوام. لە ئەگەری هەڵوەشاندنەوەیان، هەوڵ بۆ دەستنیشانکردنی وڵاتێکی دیکە دەدرێت.

یەکشەممەی رابردوو، ئینتەر مەیامی لە یارییەکی دۆستانەدا بەرامبەر ئەستێرەکانی هۆنگ کۆنگ یاری کرد، بەڵام مێسی بە بیانووی پێکان، بەشداری لە یارییەکەدا نەکرد، دواتر لە ژاپۆن، بۆ ماوەی 30 خولەک، یاری بەرامبەر ڤیسێل کۆبی کرد.

پلاتفۆری تاتلەر ئاسیا، یەکێک بوو لە رێکخەرانی یارییەکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، ئەو 40 هەزار هاندەرەی ئامادەی یاری ئینتەر مەیامی بوون، بەڕێژەی 50% پارەی بلیتەکانیان وەردەگرنەوە.

ئێستا ئینتەر مەیامی یەک یاری دۆستانەی دیکەی بەر لە وەرزی نوێ ماوە، بڕیارە یارییەکە لە 15ی ئەم مانگە لە یاریگای PNK لە بەرامبەر نیوێڵ ئۆڵد بۆیز، یانەی منداڵی مێسیدا بکرێت.

23ی ئەم مانگە، یارییەکانی خولی ئەمریکی دەستپێدەکەنەوە و ئینتەر مەیامی لە یەکەم یاریدا بەرامبەر ریڵ سۆڵت لەیک لە یاریگای خۆیدا یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button