ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لونین بڕیاری كۆتایی لەسەر داهاتووی خۆی دا

لە ریال مەدرید بەردەوام دەبێت؟

یاریگا –

ئاندری لونین، گۆڵپارێزی ئۆكرانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بڕیاری كۆتایی خۆی لەسەر داهاتووی دا.

گرێبەستەكەی لونین لەگەڵ ریال مەدرید لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس، ئاندری لونین خواستی خۆی بە مانەوەی لە ریال مەدرید دەربڕیوە و نایەوێت ئەو یانەیە جێبهێڵێت.

بەپێی زانیارییەكانی هەمان سەرچاوە، لونین وەرزی داهاتوو و لە دوای گەڕانەوەی تیبۆ كۆرتوای گۆڵپارێزی سەرەكی یانەكە، لە كێبڕكێكردن لەگەڵیدا ناترسێت.

هەمان سەرچاوە لێدوانەكانی لونینی لەگەڵ بەرنامەی چێرینگویتۆی ئیسپانی بڵاوكردووەتەوە و كە تێیدا گوتویەتی:

ئەوە روونە كە دەمەوێت لێرە بەردەوام بم، لەم رۆژانەدا زۆر باشم، بە دڵنیاییەوە باشترین ساتەكانی ژیانی وەرزشیم ئەزموون دەكەم.

نازانم بەو رادەیە سەرنج و متمانەی راهێنەرەكەم بۆ لای خۆم راكێشا بێت، بەڵام رێگەم پێدەدەن كەمێك زیاتر لەوەی پێشتر یاڕیم دەكرد یاری بكەم، ئەمەش شتێكی باشە.

لەم وەرزەی لالیگادا لونین لە كۆی 11 یاری بەشداری كردووە و توانیویەتی 27 لێدان بگەڕێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button