ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دیکۆ وادەی نوێکردنەوەی گرێبەستی یامالی ئاشکراکرد

یاریگا –

بارسێلۆنا پلانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی لامین یامال داڕشتووە.

دیکۆی پۆرتوگالی و بەڕێوبەری وەرزشی بارسێلۆنا بەشداری پرۆگرامێکی کەناڵی Esport3 کرد و وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگی دایەوە.

بەڕێوبەرەکەی بارسا لەبارەی چارەنووسی لامین یامالی تەمەن 16 ساڵان ئاشکرایکرد، کە پلانیان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی داڕشتووە و دەستبەرداری ئەو گەوهەرە نابن.

یامال ئێستا تەمەنی 16 ساڵ و نیوە، تا سێ وەرزی دیکە گرێبەستی لەگەڵ بارسێلۆنا هەیە، بەڵام کە تەمەنی بوو بە 18 ساڵ گرێبەستەکەی نوێ دەکەینەوە.

یامال لە ئەکادیمیای لاماسیا پێگەیشتووە، هاوینی رابردوو لە لایەن چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەکە بانگهێشتی تیپی یەکەم کرا، هەر لە دەستپێکەوە ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەشکرد و هەمووانی سەرسامکرد.

لەم وەرزەش لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بەشداری 32 یاریی یانەکەی کردووە، 1,653′ خولەک یاری کردووە، 3 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵیشی درووستکردووە.

دیکۆ باس لە گواستنەوەی ئێمباپێ و راهێنەرایەتی مۆرینیۆ دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button