ئیسپانیا

دیکۆ باس لە گواستنەوەی ئێمباپێ و راهێنەرایەتی مۆرینیۆ دەکات

یاریگا –

دیکۆ، بەڕێوەبەری وەرزشی بارسێلۆنا رەتیدەکاتەوە بۆ گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ، دەستبەرداری یاریزانانی وەک رۆناڵد ئاراوخۆ و فرانکی دی یۆنگ ببن.

دیکۆ کە لە دوای راگەیاندنی بڕیاری جێهێشتنی چاڤی هێرناندێز بۆ وەرزی داهاتوو لە بارسێلۆنا، هەموو رۆژێک چاوپێکەوتنێکی نوێ لەگەڵ میدیاکانی ئیسپانیا ئەنجام دەدات، شەوی رابردوو میوانی کەناڵی ئێسپۆرتی3 بوو و وەڵامی چەند پرسیارێکی گرنگی دایەوە.

لەم چاوپێکەوتنەدا ئاماژەی بەوە کرد کە تا ئێستا کەسیان وەکوو شوێنگرەوەی چاڤی هێرناندێز هەڵنەبژاردووە، هەروەها ناتوانرێت یاریزانە گرنگەکانی وەک رۆناڵد ئاراوخۆ و فرانکی دی یۆنگ بفرۆشرێت بۆ کڕینی کیلیان ئێمباپێ. دیکۆ بەم شێوەیە وەڵام پرسیارەکانی دایەوە.

دیکۆ لەسەر ئەو پرسیارەی کە کێ راهێنەری داهاتووی بارسا هەڵدەبژێرێت؟ گوتی:

ئێمە دەستمان بە قسەکردن لەسەر ئەم بابەتە نەکردووە، هێشتا بیر لە بڕیارەکەی چاڤی دەکەینەوە، بەڵام بێگومان دواتر من و خوان لاپۆرتا قسەی لەسەر دەکەین.

دەکرێت پێپ گواردیۆلا وەکوو شوێنگرەوەی چاڤی دەست نیشان بکەن؟

گواردیۆلا؟ ئێمە قسەمان لەگەڵ هیچ ڕاهێنەرێک نەکردووە. جیا لەوەش ئەو گرێبەستی هەیە، پێپ گواردیۆلا راهێنەرێکی مەزنە، گومانی لەوەدا نییە. ئەو راهێنەرایەتی باشترین وەرزی بارسای لە مێژوودا کرد، رەنگە باشترین راهێنەری ئەمڕۆی جیهانی تۆپی پێ بێت.

کام یاریزانتان بۆ شوێنگرەوەی بوسکێتس دەستنیشان کردووە؟

رۆدری نزیکترین یاریزانە بەڵام مانچێستەر سیتی دەستبەرداری نابێت. جوشوا کیمیچیش یاریزانێکی تری نایابە کە لە بایرن میونشن یاری دەکات، کڕینی ئەویش ئاسان نییە.

ئایا فرۆشتنی رۆناڵد ئاراوخۆ و فرانکی دی یۆنگ بۆ کڕینی ئێمباپێ بارودۆخی یانەکە خراپتر ناکات؟

بەڵێ منیش وابیر دەکەمەوە. فرۆشتنی ئاراوخۆ و دی یۆنگ باش نییە. من نامەوێت تیمەکە تێکبدەم بەڵکو دەمەوێت باشتری بکەم. گەر دەستبەرداری بوونی ئەوان دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی ئاستی تیپەکەمان.

ئەگەری هەیە جۆزێ مۆرینیۆ ببێتە راهێنەری نوێی بارسێلۆنا؟

مۆرینهۆ هاوڕێمە بەڵام ماوەیەکی زۆرە قسەم لەگەڵ نەکردووە.

ئەگەری راهێنەرایەتی رافا مارکێز؟

رافا مارکێز رێگا چارەیەکی بەپەلەیە. رافا هەوڵی خۆی دەدات و وەک راهێنەر وا بەرەوپێش دەچێت، ئەزموونێکی گەورەی هەیە لە تیپی لاوان. وەک راهێنەرێکی گەنج بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر گەشە دەکات. راهێنەرێکی گەنجە و هیوادارین بۆ ماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە. رافا وەک راهێنەرێکی فریاگوزاری لە ناو یانەکەدا هەژمار دەکرێت، بەڵام بۆ داهاتوو دەبێت دوای شیکردنەوەکان بڕیارێک بدەین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button