گرنگترینمۆندیال

ئەو هاندەرەی لەگەڵ مێسی و هاوڕێیەکانی لە قەتەڕ مێژووی نووسییەوە کۆچی دوایی کرد

یاریگا –

بەناوبانگترین هاندەری جیهان کۆچی دوایی کرد، کە لە 13 مۆندیالی جیاواز یاوەریی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی کردبوو.

کارلۆس تولا پاسکوال هاندەری بەناوبانگی ئەرجەنتینی کە ساڵی رابردوو بە باشترین هاندەری ساڵی 2022ـی جیهان دەستنیشانکرا، لە تەمەنی 83 ساڵی کۆچی دوایی کرد.

ئەم هاندەرە بەناوبانگی ئەرجەنتین لە یارییەکانی 13 مۆندیال ئامادە ببوو، دواینیان مۆندیالی 2022 بوو، ئەم پیرە پیاوە ئەرجەنتینییە لە قەتەڕ بۆ جاری سێیەم لەگەڵ تانگۆ بوونە پاڵەوانی جیهان، کە تۆلا لە هەر سێ مۆندیالی 1978 و 1986 و 2022 ئامادە بوو، لەوکاتەی ئەرجەنتین جامی جیهانی بەرزکردەوە.

یانەی رۆزاریۆ سێنتڕالی ئەرجەنتینی هەواڵی کۆچی دوایی تولای راگەیاندووە، کە ئەو هاندەرە ئەرجەنتینییە بە درێژایی تەمەنی هاندەری یانەکە بوو.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button