ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

بێڵینگهام بەچاو چووە و ئامارەکانی بەشيوەیەکی بەرچاو دابەزیوە

یاریگا –

لە ساڵی 2024دا جود بێلینگهام، ئەستێرەی دیاری یانەی ریال مەدرید، هیچ نیشانەیەکی لە مانگەکانی سەرەتایی ئامادەبوونی لە ریال مەدریددا نەماوە، ئامارەکانیشی لە هەموو روویەکەوە دابەزینیان بەخۆوە بینیوە.

دوای دەستپێکردنێکی وەرزەی دووەم، “کاریگەری بێلینگهام” لە ساڵی 2024دا بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە. ئەستێره ئینگلیزەکه لە وەرزی یەکەم لە 16 یاری فەرمیدا 17 گۆڵی تۆمار کرد و وای لە هەمووان کرد نەبوونی کەریم بێنزێما لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ هەست پێنەکرێت.

ئەستێرەی پێشووی دۆرتمۆند له سەرەتادا لەگەڵ ریال ئاستێکی زۆر بەرچاوی پێشکەش کرد و یەک لە دوای یەک لە یارییەکاندا گۆڵ و ئەسیستی دەکرد. بەڵام دوای تووشبوونی بە پێکان، وردە وردە ئاستی دابەزی. مێرەنگی 103 ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی جود خەرج کرد بەڵام وەک چۆن هەموو یاریزانێک لە وەرزدا هەوراز و نشێوی هەیە، ئەم ماوەیە ماوەی نشێوی بێلینگهامە.

لە هەفتەکانی یەکەمی ساڵی 2024، جود لە 9 یاری فەرمیدا تەنها یەک گۆڵی کردووە. ئەم گۆڵەش لە یارییەکی مشتومڕاوی بەرامبەر ئەلمێریا لەڕێگەی لێدانی سزاوە بووە.

بێڵینگام لە لالیگا نەیتوانیوە بەرامبەر مایۆرکا و خیتافی و ئەتلەتیکۆ گۆڵ بکات. هەروەها جارێکی تر بەرامبەر ئەتلەتیکۆ لە جامی سوپەر و دیسانەوە لە جامی شای ئیسپانیا گۆڵی تۆمار نەکرد. لە یاری کۆتایی جامی سوپەریش بەرامبەر بارسێلۆنا نەیتوانی گۆڵ بکات. بێڵینگهام به هۆی پێکانەوه له یارییەکه ی بەرامبەر لاس پاڵماس ئامادە نەبوو و لەیەکەم یاری جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ئاراندینا به بڕیاری کارلۆ ئانچێلۆتی لەسەر کورسی یەدەگ دانیشت.

لە دوای بەرواری 17 دێسیمبەر (کانوونی دووەمەوە) لە یاری بەرامبەر ڤیاریال گۆڵی تۆمار نەکردووە. هەروەها ئاماری ئەسیستەکانی بێلینگهام کەمی کردووە، سێ ئەسیست لە ساڵی 2024 لە بەرامبەردا هەشت ئەسیستی لە مانگەکانی سەرەتای وەرزدا هەبوو.

ریال مەدرید تاوەکوو بەردەوام بێت لە وەرزەکە زۆر پێویستی بە تواناکانی بێلینگهام هەیە بۆ ئەوەی جارێکی تر بدرەوشێتەوە بڕوایان وایە سوپەر ستارەکەیان جارێکیتر دەگەڕێتەوە سەر ئاستی جارانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button