ئینگلتەراگرنگترین

گۆڕانکاری لە کاتی یاری لووتکەی مانگی داهاتووی پرێمەرلیگ کرا

لە ترسی دروستبوونی پشێوی، پۆلیس داوای گۆڕینی کاتی کردووە

یاریگا –

کاتی یاریی لووتکەی مانگی داهاتووی نێوان لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی لە پرێمەرلیگ گۆڕا.

لەسەر داوای پۆلیسی ناوچەی مێرسیساید، گۆڕانکاری لە کاتی یارییەکەدا کرا و یارییەکە کاتژمێر 15:45 بە کاتی لەندەن (6:45 بە کاتی هەولێر) لە ئانفیڵد بەڕێوەدەچێت.

پۆلیسی مێرسیساید ترسی لە دروستبوونی گرژی نێوان هاندەری هەردوو یانە رکابەرەکە هەیە، بۆیە کاتەکەیان پێشخستووە و ساڵی رابردووش بەهەمان شێوە، کاتی یارییەکەیان پێشخرا.

دوا سەردانی مانچێستەر سیتی لە ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوو بۆ لیڤەرپوول، گرژی زۆری لێکەوتەوە، تەنانەت زیان بە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی یانەکە گەیشت.

لیڤەرپوول بە یارییەک زیاتر لە مانچێستەر سیتی لە پلەی یەکەمی پرێمەرلیگدا دێت و 51 خاڵی کۆکردووەتەوە، مان سیتیش بە کۆکردنەوەی 49 خاڵ لە پلەی دووەمدا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button