ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیە

نەسڕ هاوڕێیەکی دێرینی کریستیانۆی کردووەتە ئامانج

یاریگا –

نەسڕی سعودی، بەنیازە رافایێل ڤاران، بەرگریکاری یانەی مانچێستەر یونایتد، بە گرێبەستێکی خەیاڵی بگوازێتەوە ریزەکانی.

یاریزانە فەرەنسییەکە هیوایەکی بە بەردەوامبوون لە مانچێستەر نەمەاوە و گرێبەستەکەی لە هاویندا کۆتایی دێت، بەم بۆنەیەوە دەیەوێت لە شوێنێکیتر ئەزمونێکی نوێ تاقی بکاتەوە. یانەی نەسری سعودی کە ئاگادری دۆخی یاریزانەکەیە دەیەوێت گرێبەستێکی سەرسوڕهێنەر بە بڕی 55 ملیۆن یۆرۆ بۆ هەر ساڵێک پێشکەشی ئەو بەرگریکارە بکات.

ئەگەر ڤاران بڕیار بدات پەیوەندی بە نەسرەوە بکات، ئەوابۆ جاری سێیەم لەگەڵ رۆناڵدۆ دەبێتەوە هاوتیمی. ئەو دووانە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە ریال مەدرید بوون و چوار نازناوی چامپیۆنزلیگیان پێکەوە بەدەست هێنا. دواتر لە کۆتاییەکانی ساڵی 2022 ڤاران پەیوەندی بە شەیانە سوورەکان کرد بۆماوەی چەند مانگێک لەگەڵ رۆناڵدۆ لە ئۆڵترافۆرد یاریی کرد. ئێستاش یانە سعودییەکە ئامانجی بەیەک گەیاندنەوەی ئەم دوو هاوتیمییە دێرینەیە لە پێکهاتەکەیدا.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ و رافایێل ڤاران لە یانەی مانچێستەر یوناتد

بێگومان بۆ ڤاران یاریکردن لەگەڵ رۆناڵدۆ لە نەسر تاکە پاڵنەر نییە. هەروەها سادیۆ مانێ و ئایمریک لاپۆرتی لە یانەی نەسرن، هاوینی رابردووش هاوڕێی پێشووی ئەلێکس تێلیس، لە یونایتدەوە پەیوەندی نەسرەوە کرد.

بەگوێڕەی راپۆرتی دەیلی ستار، ئەم بەرگریکارە تەمەن 30 ساڵە بە هۆی دەفەت پێنەدانی بۆ یاریی کرد لە یونایتد بێهیوا بووە، بەڵام رەنگە بەهۆی پێکانەکەی ئەم دواییەی لیساندرۆ مارتینێز بتوانێت جارێکیتر بگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button