تێنسسعودیەگرنگترین

سعودیە گەورەترین پاڵەوانیەتی تێنسی سەر زەوی رێکدەخات

باشترین شەش تێنسزانی جیهان لە ریاز کۆدەکاتەوە

یاریگا –

لە پێشهاتێکی گەورەی وەرزشیدا، پاڵەوانیەتییەکی گەورەی تێنسی سەر زەوی لە سعودیە دەکرێت.

تورکی ئال شێخ، سەرۆکی ئەنجوومەنی کارگێڕی دەستەی گشتی ئاسوودەیی ‘ئینتەرتەینمێنت’ لە سعودیە ئاشکرای دەکات، وەرزی ریاز پاڵەوانیەتییەکی تێنسی سەر زەوی بە ناوی شەش پاشا (6 King Slam) رێکدەخات.

ئال شێخ جەختیکردەوە، شەش لە باشترین تێنسزانانی جیهان بەشداری لە پاڵەوانیەتییەکە دەکەن و دەبێتە یەکێک لە گەورەترین شاکارەکانی وەرزشی سعودیە.

لە کۆتایی ساڵی رابردوودا، یاری لووتکەی تێنس لە نێوان ئارینا سابالینکا و ئەنەس جابر لە جامی وەرزی ریاز بەڕێوەچوو، هەروەها یارییەکەی دیکەی لووتکە لە نێوان کارلۆس ئالکاراز و نۆڤاک جۆکۆڤیچ کرا.

سەرپەرشتیارانی وەرزی ریاز سوورن لەسەر پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزارییەکان بە هەوادارانی وەرزشی، چونکە یەکەمجارە پاڵەوانیەتییەک بە بەشداری باشترینەکانی تێنسی سەر زەوی رێکدەخرێت.

کەناڵی شەرق بڵاویکردووەتەوە، کۆی خەڵاتەکانی. پاڵەوانیەتییەکە هاوشانی پاڵەوانیەتییەکانی رۆلان گاڕۆس و ویمبڵدن دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button