ئاسیاسعودیە

خانمانی سعودیە یارییەکی مێژوویی دەکەن

یەکەمجارە یارییەکی فەرمی دەکەن

یاریگا –

هەڵبژاردەی خانمانی سعودیە ئامادەکاری بۆ یارییەکی مێژوویی دەکات.

هەڵبژاردەی خانمانی سعودیە بەشداری لە جامی رۆژئاوای ئاسیا بۆ خانمان دەکات، کە بڕیارە لە 19ی ئەم مانگە تاوەکو 29 هەمان مانگ لە جەدە بەڕێوەبچێت.

سعودیە بۆ یەکەمجارە یارییەکی فەرمی لەسەر ئاستی خانمان دەکات، ئەمەش دوای کرانەوەی زیاتری وڵاتە گەورەکەی کەنداو، بەڕووی جیهاندا.

سعودیە لە کۆمەڵەی یەکەمدا رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی ئوردن، گوام و لوبنان دەبێتەوە. هەڵبژاردەی عێراقیش لە کۆمەڵەی دووەمدایە شانبەشانی هەڵبژاردەکانی فەڵەستین، سووریا و نیپاڵ.

هەڵبژاردەی ئوردن پێنج جار نازناوی جامی رۆژئاوای ئاسیای بۆ خانمان بەدەستهێناوە.

یەکێتیی تۆپی پێی رۆژئاوای ئاسیا تەنیا لە شەش هەڵبژاردە پێکهاتووە، بەڵام هەردوو هەڵبژاردەی گوام و نیپاڵ بانگهێشتکراون، تاوەکو بەشداری لەم وەشانەدا بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button