ئیسپانیاگرنگترین

دوایین زانیاریی لەسەر پێکانەکەی ڤینیسیۆس

یاریگا –

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 23ـی لالیگا، ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری ئاتلێتیکۆ مەدریدی کرد، یارییەکەش بە یەکسانبوون 1-1  کۆتایی هات.

بەر لە دەستپێکی یارییەکە، لە کاتی خۆ گەرمکردنەوە، ڤینیسیۆس جونیۆر تووشی پێکان بوو، بەو هۆیە بەشداری یارییەکەی نەکرد و لەشوێنی ئەو برایم دیازی یاری کرد، کە تاکە گۆڵەکەی یانەکەشی کرد.

پێکانەکەی ڤینی لە کاتێکی هەستیارە، بەوپێیەی مێرێنگی لە گەڕی داهاتووی خولەکە رووبەڕووی جیرۆنای رکابەری دەبێتەوە، ئەمەش ترس و دڵەڕاوکێی لای هاندەرانی یانەکە درووستکردووە.

بەڵام ماڵپەڕی کادینا سێر بڵاویکردووەتەوە، پێکانەکەی ڤینی سوکە، ئەستێرە بەرازیلییەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی جیرۆنا ئامادە دەبێت و مەترسی لەسەر نییە.

ڤینی لە گێمی دووەمی یارییەکە دەستی بە خۆ گەرمکردنەوە کرد، بەڵام کارلۆ ئانچێلۆتی بەشداری پێنەکرد و مەترسی لەسەر درووست نەکرد.

راهێنەرە ئیتاڵییەکە پاش یارییەکە رایگەیاند: ڤینی لە کاتی خۆگەرمکردنەوە لە ملی هەستی بە نارەحەتی کرد، بەڵام هیوادارم ئەو و رودیگەریش بۆ یارییەکەی جیرۆنا ئامادەبن.

ڤینیسیۆس لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 20 یاریی بۆ ریال مەدرید کردووە، 11 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵیشی درووستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button