ئیسپانیا

لاپۆرتا لەبارەی هێنانی کڵۆپ قسەی خۆی بۆ کەسە نزیکەکانی کردووە

یاریگا –

خوان لاپۆرتا لە بارەی شوێنگرەوەی چاڤی هێرناندێز بڕیاری خۆی داوە و کەسە نزیکەکانی بۆ ئەو ئەرکە ڕاسپاردووە.

هەفتەی ڕابردوو دوای شکستە دراماتیکیەکەی یاریگای خۆیان ٣-٥ لەسەر دەستی ڤیاڕیاڵ، چاڤی دوو جار بیری نەکردەوە لە بڕیاری وازهێنان، بەڵکو ڕاستەوخۆی ڕۆیشتنی لە یانەکە ڕاگەیاند لە هاوینی دادێ.

بە گوێرەی سەرچاوەی تەلەفزیۆنی Actualite Barca، لاپۆرتای سەرۆک بە کسە نزیک و متمانەپێکراوەکانی خۆی ڕاگەیاندووە کە پێویستە یۆرگن کڵۆپ قایل بکەن ڕوو بکاتە کەتەلۆنیا.

ئەو هەوڵە ڕاستەوخۆی لاپۆرتا لە کاتێکدا کە ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکەیش هەر چەند ڕۆژێکە بە فەرمی ڕۆیشتنی خۆی لە لیڤەرپوڵ ئاشکرا کرد و هاوین ئانفیڵد بەجێ دەهێڵێت.

ئەوەی رەنگە لە ئێستادا بۆ سەرۆکەکەی بارسا قورس بێت، ئەو بڕیارەیە کە یۆرگن رایگەیاند وەرزی داهاتوو لە هیچ یانە و تیمێک نابینرێت و وەک نەیشاردەوە کە “وزەی نەماوە”.

بلاوگرانا لەسەر دەستی چاڤی ئەم وەرزە لە ئاستی چاوەڕوانییەکاند نەبوون و لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتیەکان تەنها چامپیۆنزلیگیان بە دەستەوە ماوە و، لالیگایش تا ڕادەیەکی زۆر بۆ ڕکابەرە لەمێژینەکەی نزیکترە بەوپێیەی جیاوازیەکەیان حەوت خاڵە تا پێش دێربی مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button