ئیسپانیا

خێتافی سکاڵا لە دژی بێڵینگهام تۆمار دەکات

یاریگا –

دوای ئەوەی لە یارییەکەی پێنجشەممەی رابردوو لە نێوان ریال مەدرید و خێتافیدا، جود بێلینگهام بە “دەستدرێژیکار” ناوی  مەیسن گرینوودی هێنا، رووبەڕووی دادگا دەبێتەوە.

بەرپرسانی خێتافی هەر لە دوای یارییەکە داوایان کرد ئەو سووکایەتییەی بێلینگهام بخرێتە ناو راپۆرتی ناوبژیوانەوە و بەم بۆنەیە سکاڵایەکی فەرمیان لە دەستی لالیگادا لە دژی تۆمار کرد.

بێلینگهام و گرینوود له کاتی یارییەکەدا بەردەوام دەمەقاڵی و ململانێیان هەبوو، لە یەکێک لە دیمەنەکاندا گرینوود فاوڵەکی لەسەر ئەستێرەی ریال مەدرید کە هاونیشتمانییەتی کرد و لە دوام ئەم فاوڵە بێڵینگهامی بە دەستدرێژیکار ناوبرد.

بە گوێرەی راپۆرتێکی زە گاردەین، ئەم رووداوە بووە هۆی ئەوەی کە بەڕێوەبەرانی خێتافی راستەوخۆ دوای یارییەکە سکاڵا لەسەر بێلینگهام تۆمار بکەن و داوای سزای بکەن بەهۆی سوکایەتیکردن بە گرینوود چونکە ئاماژەی بە دەستگیرکردنی ئەم یاریزانە کردووە لە ئینگلتەرا دوای ئەوەی بە ئازاردانی سێکسی و جەستەیی دەزگیرانەکەی تۆمەتبار کرابوو.

هاندەران لە گرتە ڤیدیۆکاندا کە دووبارەیان کردووەتەوە دەڵێن کە بێڵینگهام وشەی (rubbish) واتە زبڵی بەکار هێناوە و هەرگیز سوکایەتییەکی لەم شێوەیەی پێنەکردووە. لالیگاش داوای کردووە کە بە وردی سەیری گرتە ڤیدیۆییەکان بکەنەوە و لە رێگەی خوێندنەوەی لێو لەسەر سکاڵایەکە بڕیار بدەن.

گرینوود بە شێوازی خواستن لە یانەی مانچێستەر یونایتدەوە بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە خێتافی ئیسپانییەوە کردووە، بەڵام وا بیردەکرێتەوە کە هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ یانە ئینگلیزیەکە و ئاماژە بەوەشکراوە کە بە تەواوی چێژ لە ژیانی وەرزشی خۆی لە ئیسپانیا وەردەگرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button