ئیسپانیاگرنگترین

راهێنه‌ری جیرۆنا به‌توندی سزا ده‌درێت

یاریگا –

به‌هۆی ده‌ركردنی به‌ كارتی سور به‌رامبه‌ر ریال سۆسیداد میشێل سانچێز راهێنه‌ری جیرۆنا سزا ده‌درێت.

میشێل سانچێز لە یاریی یانه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ریال سۆسیداد بە کارتی سوور دەرکرا، کە یارییه‌كه‌ بە یەکسانبوون بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، پێش فیكه‌ی کۆتایی یارییه‌كه‌ ناڕەزایی بەرامبەر بە بڕیارەکانی ناوبژیوان، جیل مانزانۆ دەربڕی.

مانزانۆ لە ڕاپۆرتەکەیدا رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی، میشێل چەندین جار وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە بڕیارەکانی ناوچەی تەکنیکی بەجێهێشتووە, ئه‌م كاره‌شی چه‌ند جارێك دووباره‌ كردۆته‌وه‌.

بەپێی مادەی 127 یاسای ته‌مبێكردن سەبارەت بە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بڕیاره‌كانی ناوبژیوان یان یاریدەدەرەکانی، بۆ دوو یاری داهاتوودا سزا ده‌درێت، بە مەرجێک ئەو هەڵسوکەوتە مەترسی زیاتری نەبێت، یاسای سزادانه‌كه‌ له‌ دوو بۆ سێ یاری تا یەک مانگ درێژ ده‌بێته‌وه‌.

سزاکەی میشێل لە کۆبوونەوەی لیژنەی ته‌مبێكردن رۆژی چوارشەممە یەکلایی دەکرێتەوە، بەو پێیەی دەزانێت یاریی داهاتوو بەرامبەر یانەی ڕیال مەدرید دەبێت لە گەڕی 24ی خولی ئیسپانیا لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ئاماده‌ نابێت.

یاری نێوان ڕیال مەدرید و جیرۆنا شەممەی داهاتوو، کاتژمێر 08:30 ئێوارە ئه‌نجام ده‌درێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button