ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

لێدوانەكانی لیڤاندۆڤسكی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر ئالاڤێس

Yariga App

یاریگا –

لێدوانەكانی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دوای بردنەوەكەیان بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس.

شەوی رابردوو دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات.

گۆڵەكانی بارسێلۆنا لەلایەن لیڤاندۆڤسكی، گوندۆگان و ڤیتۆر رۆكی  لە خولەكەكانی 22,49,63 تۆمار كران.

لە دوای یارییەكە و لە لێدوانەكانیدا بۆ رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ لیڤاندۆڤسكی گوتی:

بۆ من وەك هێرشبەرێك گۆڵكردن زۆر گرنگە، هەلی گۆڵكردنی زۆرم هەبوو، ئەمڕۆش بەهۆی پاسێكی نایابی گوندۆگانەوە سەركەوتوو بووم، سەرنجم دا كە گۆڵپارێز لە گۆڵەكەی هاتووەتە دەرەوە و مەجالی زۆر شت نیە بۆیە بەو شێوەیە تۆپەكەم لێدا.

بەردەوام بوو گوتیشی:

ئەم گۆڵە بۆ تیپەكە زۆر گرنگە و ئەمڕۆ ئێمە یارییەكی باشمان ئەنجامدا، لەگەڵ كۆنترۆڵكردنی بەرگری و هێرشبەری، كاتی زۆرمان هەیە بۆ كاركردن و دەبێت هەمیشە بەرەو پێشەوە بچین.

لە درێژەی قسەكانیدا گۆڵكارە پۆڵەندیەكە گوتی:

راشکاوانە بڵێم هەستکردن بە گۆڵ نەکردن هەمیشە قورسە، بەڵام گرنگترین شت رەخساندنی هەلەکانە، بۆ من گۆڵ نەکردن لە دوو یان سێ یاریدا، بێ تاقەتم ناکات، چونکە ئەزمونی پێویستم هەیە.

دەربارەی ڤیتۆر رۆكی گوتی: 

زۆر جوڵە دەكات و لە منەوە نزیكە، ئەمەش یارمەتیمان دەدات بۆ قسە كرد و لێك تێگەیشتن، كێ دەچێت بۆ تۆپەكە و كێ بۆشایی درووست دەكات، بەو شێوەیەش هەلی زیاتری گۆڵكردنمان بۆ دەڕەخسێت، ئەو بەهرەمەندە و لێهاتووە بەڵام پێوویستی بە كات هەیە، هەموو شتێك بۆ ئەو نوێیێە، هاوڕێكانی و خولەكە، من دڵنیام زۆر باشتر پێكەوە یاری دەكەین.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 50 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت و بە جیاوازی حەوت خاڵ لە دوای مەدریدی پێشەنگەوە دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button