ئینگلتەرا

هۆیلوند ئامارێکی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دووبارە دەکاتەوە

یاریگا-راسموس هۆیلوند هێرشبەری مانچێستەر یونایتد بووە لاوترین یاریزانی  یانەکە ئامارێکی گرنگ تۆماربکات لەدوای کریستیانۆ رۆناڵدۆ.

سەرباری ئاستە ناجێگیرەکەی یونایتد، هۆیلوند لە کۆتا دوو یاریدا توانیوییەتی گۆڵ دروست بکات و گۆڵیش بکات. ئەمەش پاش ئەوەی لە یاری ئەم هەفتەیە بەرامبەر وۆلڤز لە نیوەی یەکەمدا گۆڵێک بۆ راشفۆرد دروست بکات و خۆیشی گۆڵی دووهەم تۆماربکات.

لاوترین یاریزان توانیبێتی لە دوو یاری دوای یەک ئەو کارە ئەنجام بدات کریستیانۆ رۆناڵدۆ بوو لە سەرەتاکانی دەرکەوتنی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد.

هێرشبەرە نەرویجییەکە بە سەرەتایەکی خراپ لە ئۆڵدترافۆرد دەستی پێکرد بەڵام لە دوو یاری رابردوودا خاوەنی دوو گۆڵ و دوو ئەسیستە، لە کاتێکدا لە تەواوی وەرزی ئەمساڵی پریمەرلیگ چوار گۆڵی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button