ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

بێتیس یاریزانێکی وێستهام دەگوازێتەوە

یاریگا –

یانەی ریاڵ بێتیسی ئیسپانی گەشتە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ وێستهامی ئینگلیزی بۆ گواستنەوەی پابلۆ فۆرناڵس.
بێتیس سەرکەوتوو بوو لە کۆتا کاتژمێری بازاڕی زستانەدا یاریزانەکەی ناوەڕاستی هێرشبەری بگوازێتەوە و، بە گوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئینگلیزیەکانیش تێچووەکەی ٨ ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

فۆرناڵس دووەم یاریزانە لە دوای سەعید بن ڕەحمە کە لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ کاتژمێردا هامەرز جێ بهێڵن. بەوەش ئەو یانەیە ڕزگاری دەبێت لە بەشێک لە یاریزانە مووچە بەرزەکانی.

هەرچی یانەکەی ئەندەلووسە، دەیانەوێت بۆ شوێنی نەبیل فەکیر یاریزانێکی ئاستبەرز بگوازنەوە کە دەنگۆ هەیە ئەو یاریزانە فەرەنسیە ڕوو بکاتە شەبابی سعودی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button