ئیسپانیاگرنگترین

پێدری: هەموو شتێک بۆ چاڤی ده‌كه‌ین

دۆخی بارسێلۆنا ئاڵۆزه‌

یاریگا –

پێدری دڵخۆشی خۆی به‌ سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئۆساسۆنا ده‌ربڕی و ده‌لێت: هه‌موو شتێك پێشكه‌شی جاڤی ده‌كه‌ین.

پێدری لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ڕایگەیاند، ئەم سەرکەوتنە زۆر باش بوو، بەهۆی هه‌ندێك بارودۆخەوه‌ یارییەکە زۆر قورس بوو، وه‌رگرتنی سێ خاڵی یارییه‌كه‌ ئاسان نه‌بوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەفتەیەکی نائاسایی و ئاڵۆز بوو، ئێمە هەموو شتێک ده‌كه‌ین بۆ چاڤی، چونکە زۆر هاوکاری هەموومانی کردووه‌، چێژ لە ئامادەبوونی وەردەگرین و دەبێت بە ئارەزووی زیاترەوە یاری بکەین سەرکەوتن بەدەستبهێنین.

لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، بوون بە راهێنەری بارسێلۆنا ئاڵۆزە، هەر یارییه‌ك دەدۆڕێیت رووبەڕوی رەخنەی توند دەبیتەوە، بەڵام باشترین یانەی جیهانە و دەبێت بزانیت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئه‌و یانه‌یه‌ ده‌کەیت.

سەبارەت بە تۆمارکردنی تاکە گۆڵی یارییەکە له‌لایه‌ن ڤیتۆر رۆکێ، گوتی، هێزێکی زۆری به‌ تیپه‌كه‌ داوه‌،گۆڵێکی تۆمارکرد بەردەوامیش هەوڵدەدات، لە داهاتووشدا زۆرمان پێدەبەخشێت.

لە کۆتاییدا گوتی، پێگەی بارسێلۆنا لە لالیگادا ئاڵۆزە، دەبێت دۆخەکە بگۆڕێت، یانەکە شایەنی زیاتره‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button