ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر خێتافی

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر خێتافی.

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان خێتافی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 20ی خولی ئیسپانیا.

بۆ ئەو یارییە یانە شاهانەكە لە تواناكانی هەریەك لە تیبۆ كۆرتوا، ئیدێر میلیتاو و دەیڤد ئالابا بێ بەش دەبێت.

هەروەها تواناكانی جود بێڵینگهامی بۆ گەڕاوەتەوە كە لە یاری رابردووی یانەكەی بەهۆی راگیرانەوە نەیتوانی بەشداری بكات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: لونین

هێڵی بەرگری: مێندی ، ناچۆ ، رودیگەر ، كارڤاخال

هێڵی ناوەند: كروس، چوامینی ، بێڵینگهام ، ڤاڵڤێردی

هێڵی هێرشبردن: رۆدریگۆ ، ڤینیسیۆس

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت و خێتافیش بە كۆكردنەوەی 29 خاڵلە ریزبەندی دەیەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button