بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئەمشەو دەرگای مێرکاتۆی زستانە دادەخرێت

یارگا –

لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێ دەرگای مێرکاتۆی زستانە لە سەرجەم خولەکان کرایەوە، رێگە بە یانەکان دراوە یاریزانی نوێ بگوازنەوە ریزەکانیان و بازاڕەکە بۆ مانگێک بەردەوام دەبێت.

کەی دەرگای مێرکاتۆی زستانە دادەخرێت؟

وادەی کۆتایی هاتنی گواستنەوەی زستانە بۆ یانەکانی ئینگلتەرا و سەرجەم خولە گەورەکانی ئەوروپا ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی شوباتی 2024ـە، لە ئینگلتەرا کاتژمێر 11ی شەو بە کاتی بەریتانیا (کاژمێر 2 شەو بە کاتی کوردستان) دەرگا دادەخرێت.

کەی دەرگای مێرکاتۆی زستانە لە ئیسپانیا، ئەڵمانیا، فەڕەنسا و ئیتاڵیا دادەخرێت؟

هەرچەندە مێرکاتۆی زستانە لە سەرجەم خولەکان لە هەمان رۆژ کۆتایی دێت، بەڵام کاتەکانی جیاواز دەبێت، لە ئینگڵتەڕا و ئیسپانیا کاتژمێر 2ـی شەو بە کاتی کوردستان کۆتایی دێت

بەڵام لە فەڕەنسا کاتژمێرێک زووتر و کاتژمێر 1ـی شەو بە کاتی کوردستان کۆتایی دێت. لە ئەڵمانیا کاتژمێر 8 کۆتایی دێت و لە ئیتاڵیاش کاتژمێر 10 دەرگای مێرکاتۆی زستانە دادەخرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button