ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

گابریێل پاولیستا پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد

یاریگا –

گابریێل پاولیستای بەرازیلی پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، گابریێل پاولیستای بەرازیلی و یاریزانی پێشووی ڤاڵێنسیا پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید کردووە.

رۆمانۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، گابریێل دەستبەجێ گرێبەستەکەی لەگەڵ ڤالێنسیا هەڵدەوەشێنێتەوە و بەم زووانە گرێبەست لەگەڵ ئاتلێتیکۆ واژۆ دەکات.

هەر بەپێی هەمان سەرچاوە، هەردوولا بەشێوەی زارەکی رێککەوتوون، دەیانەوێت ئەمڕۆ گرێبەستەکە واژۆ بکەن و کۆتایی بە رێکارەکانی گواستنەوەکە بهێنن.

بەرگریکارە تەمەن 33 ساڵانییەکە لە هاوینی 2017 بە بڕی 11 ملیۆن یۆرۆ لە ئارسیناڵەوە پەیوەندی بە ڤاڵێنسیا کرد، 220 یاری کردووە، 8 گۆڵی کردووە و 5 گۆڵیشی درووستکردووە، نازناوێکی جامی شای ئیسپانیاشی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button