ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی: کەس نرخم نازانێت و دەمێکە بڕیاری رۆیشتنم داوە

چاڤی هێرناندێز جارێکیتر بە راشکاوانە باسی هۆکاری بڕیاری رۆیشتنی دەدات لە بارسێلۆنا.

چاڤی ئەمجارەیان ئاشکرایکرد کە هەر لە سەرەتای وەرزەوە بڕیاری ئەوەی داوە یانەکە جێبهێڵێت. ناوبراو لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی بەر لە یارییەکەی سبەینێ بەرامبەر ئۆساسۆنا وتی

هەستم بە خۆشەویستییەکی زۆرکرد لەلایەن هاندەرانەوە دوای ئەوەی بڕیاری رۆیشتنم دا،  بەڵام بوون بە راهێنەری بارسا، قورسترین کاری جیهانە چونکە هەندێکجار هەست دەکەم، هەرچیەک بکەم خەڵک نرخی نازانێت. لە راستیدا من هەر لە سەرەتای وەرزەوە بڕیاری جێهێشتنم داوە. قسەم لەگەڵ گواردیۆلاش کردووە لەو بارەیەوە، ئەم کارە فشاری زۆرە و هەموو رۆژێک وەکو ئەوەیە لەسەر بابەتی مردن و ژیان کار بکەیت.

 

چاڤی رەتینەکردەوە لە داهاتوودا بگەڕێتەوە کارەکەی و وتیشی ”

هیوایەکی زۆرم بە داهاتووی بارسا هەیە. یاریزانانی وەکو لامین یاماڵ، پاو کوبارسی و هێکتەر فۆرت داهاتووی یانەکەن.

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button