بازاڕی گواستنه‌وه‌سعودیە

ئیڤان راکیتیچ پشکینی پزیشکی بۆ کرا

یاریگا –

ئیڤان راکیتیچ بە سەرکەوتوویی پشکینی پزیشکی بۆ کرا.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئیڤان راکیتیچ بە سەرکەوتوویی پشکنینی پزیشکی بۆ کرا و بوو بە یاریزانی نوێی یانەی شەبابی سعودی.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، گرێبەستەکەی راکیتیچ لەگەڵ شەباب بۆ ماوەی وەرز و نیوێک دەبێت و تا هاوینی 2025 درێسی یانە سعودییەکە دەپۆشێت.

ئیڤان لە هاوینی 2020 بە بڕی 3.50 لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە سێڤییا کرد، بەڵام یانەکە لەم وەرزە بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، بە کۆکردنەوەی تەنیا 17 خاڵ پلەی شازدەی ریزبەندی لالیگای گرتووە و نزیکە لە ناوچەی دابەزین.

ئەستێرە کڕواتییەکە بە درێسی سێڤییا 323 یاری کردووە، 51 گۆڵی کردووە و 63 گۆڵیشی درووستکردووە، دوو نازناوی یۆرپالیگیشی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button