ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

لویس ئێنریکێ دەگەڕێتەوە بارسێلۆنا؟

یاریگا –

شەممەی رابردوو بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویک میوانداری ڤیاریالی کرد، یانە کاتالۆنییەکە تووشی شکستێکی سەخت بوو، یارییەکەی 3-5 دۆڕاند.

پاش یارییەکە چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەکە رایگەیاند لە کۆتایی وەرز واز لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دەهێنێت و خۆی بە بەرپرسیاری یەکەمی شکستەکانی بارسا دەزانێت.

دوای ئەو بڕیارەی چاڤی، ناوی چەند راهێنەرێکی دیار بە یانەکە بەستراوەتەوە، لە نێویاندا لویس ئێنریکێی ئیسپانی، بەڵام راهێنەرەکەی بارسا ئامادە نییە لەسەر ئەو بابەتە هیچ بڵێت.

گەڕانەوەم بۆ بارسێلۆنا؟ لەسەر ئەو بابەتە هیچ ناڵێم

ئێنریکێ لە هاوینی 2014 تا هاوینی 2017 راهێنەری بارسێلۆنا بووە، لەگەڵ بارسا لە 181 یاری خاوەنی 138 بردنەوە، 21 دۆڕان و 22 یەکسانبوون بووە.

نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، دوو نازناوی لالیگا، نازناوێکی جامی جیهانی یانەکان، سێ نازناوی جامی شای ئیسپانیا، نازناوێکی جامی سوپەری ئەورپا و نازناوێکی جامی سوپەری ئیسپانیای بۆ یانە کاتالۆنییەکە بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button